حكوومه‌تی تاڵیبان: پرسی ئافره‌تانی ئه‌فغانی پرسێكی ناوخۆییه و دانی پێدا ده‌نێین
به‌رپرسانی حكوومه‌تی تاڵیبان ڕایده‌گه‌یه‌نن داواکارییەکانی پەیوەست بە مافەکانی ئافره‌تان بابەتێکی ناوخۆییە کە دەبێت لە ئەفغانستان چارەسەر بکرێت.
هاوكات لە سەروبەندی کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی لە قەتەر بۆ دانوستانەکان کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک هەنگاوێکی گەورە لە پرۆسەی بەشداریکردندا پێشکەش دەکرێت، ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مافه‌كانی مرۆڤ و مافی ئافره‌تان "نه‌بوونی ئازادیی ئافره‌تان" له ئه‌فغانستان سه‌ركۆنه ده‌كه‌ن.
حكوومه‌تی تاڵیبان له دوای وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانسان له ئابی 2021ـدا، ته‌فسیرێكی توندیی ئایینی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی ئافره‌تان په‌یڕه‌و ده‌كات و له به‌رانبه‌ردا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مافه‌كانی مرۆڤ و مافی ئافره‌تان سه‌ركۆنه‌ی ده‌كه‌ن.
بڕیار وایه سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 30ـی حوزه‌یرانی 2024، شاندێكی حكوومه‌تی تاڵیبان به‌شداریی له گه‌ڕی سێیه‌می دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات كه له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە دوورخستنەوەی ئافره‌تانی ئەفغانستان لە کۆبوونەوە سەرەکییەکان و نەخستنەڕووی پرسەکانی مافی مرۆڤ ده‌گرن.
له به‌رانبه‌ردا زەبیحوڵڵا موجاهید، گوتەبێژی حکوومەتی تاڵیبان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە کابول لە سەروبەندی دوایین دانوستانەکاندا ڕایگەیاند، "ددان بە پرسەکانی پەیوەست بە ئافره‌تاندا دەنێن".
موجاهید کە سەرۆکایەتی شاندەکە دەکات، جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم پرسانە پرسی ئەفغانستانن". ڕوونیشی کردەوە، "ئێمە کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی ڕێڕەوێکی لۆژیکی بەرەو چارەسەر لە چوارچێوەی ئەفغانستان بۆ ئەوەی وڵاتەکەمان، خوا نەخواستە، جارێکی دیکە نەکەوێتە ناو ململانێ و ناکۆکییەوە".
ئەو پێی وابوو کە "حکومەتی تاڵیبان نوێنەرایەتی هەموو ئەفغانستان دەکات لە کۆبوونەوەکاندا و بە لەبەرچاوگرتنی دەسەڵاتەکەی، دەبێت تاکە نوێنەری ئەفغانییەکان بێت".