محه‌ممه‌د جومعه: قه‌یرانی ئابووریی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كان له عێراق نه‌خۆشیی و خۆكوشتنی زیاد كردووه

چالاكوانێكی مه‌ده‌نیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، قه‌یرانی ئابووریی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وا و چه‌ندان قه‌یرانی دیكه‌ی سیاسیی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی، بوونه‌ته هۆكاری زیادبوونی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق و دواجاریش خۆكوشتنیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ڕۆژی شه‌ممه 29ـی حوزه‌یرانی 2024، محه‌ممه‌د جومعه، چالاكوانی مه‌ده‌نیی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ژماره و ئاماره‌كانی تایبه‌ت به خۆكوشتن له عێراق مه‌ترسیدارن و به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر بوونی دیارده‌یه‌كی ترسناكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراق.
محه‌ممه‌د جومعه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌ندان هۆكاری سه‌ره‌كی ژماره‌ی خۆكوشتنی له عێراق به‌رز كردووه‌ته‌وه و پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌رپرسیاره‌تی هه‌ڵبگرن و چاره‌ی پێویست بگرنه به‌ر.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، قه‌یرانی ئابووریی له عێراق لایه‌نێكی سه‌ره‌كییه له دیارده توندوتیژییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نه‌خاسمه بووه‌ته هۆكاری خۆكوشتن.
ئه‌و چالاكوانه گوتیشی، قه‌یرانه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان بوونه‌ته هۆی زیادبوونی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان كه دواتر خۆكوشتنی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
کێشەی کۆمەڵایەتی، بێکاریی و خراپی دۆخی دارایی ڕێژەی خۆکوشتنیان لەناو عێراقییەکاندا زیاد کردووە. ڕۆژ نییە هەواڵی خۆکوشتنی کەسێک یاخود چەند کەسێک لە پارێزگاکانی عێراق لە لایەن مێدیاکانەوە نەدرێت بە گوێی خەڵکدا. پسپۆڕانیش هۆشداریی لە زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن دەدەن و داوای دیاریکردنی هۆیەکانی و ڕێگریی لێی دەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی دەزگا ئەمنییەکان، لە ماوەی 72 کاتژمێردا حەوت کەس لە پارێزگاکانی عێراق خۆیان کوشتووە. خۆکوشتنەکان دابەشبوون بەسەر بەغدا و پارێزگاکانی باشوور. لە بەغدا چوار کەس خۆیان کوشتووە، لە موسەنا سێ کەس. زۆرینەی ئەو کەسانەشی خۆیان دەکوژن تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 35 ساڵیدایە.
دەزگا ئەمنییەکانی عێراق باس لەوە دەکەن، خۆکوشتن لەناو عێراقییەکاندا بووە بە شتێکی ڕۆژانە، چونکە هەموو ڕۆژێک کەسێک یاخود چەند کەسێک کۆتایی بەژیانی خۆیان دەهێنن.
دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەڵێن، هاووڵاتیان بە گشتی دۆخی دەروونیان ماندووە و بەدەست چەندین قەیرانی کۆمەڵایەتی، دارایی، سیاسی و دەروونییەوە دەناڵینن.
سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوشتن پسپۆڕان دیاردەکە بە مەترسیدار دەزانن و داوای کردنەوەی سەنتەری زیاتری هۆشیاریی سەبارەت بەم پرسە دەکەن، هاوکات جەخت لە بایەخدانی زیاتری حکوومەت و ڕێکخراوەکان بە پسپۆڕانی دەروونی دەکەن.
بەگوێری هەڵسەنگاندنی پسۆڕانی دەروونی چەند هۆیەک لەپشت خۆکوشتنی عێراقییەکانەوەن، لەوانە: کیشەی دەروونی، کۆمەڵایەتی، دارایی، سیاسی، ئەمنی، کێشەی خوێندن و کار، ئەمانە و چەندین هۆی دیکە.
بەگوێرەی ئامارەکان ڕێژەی خۆکوشتن لە عێراق لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لەسەدا 175 زیادی کردووە. تەنها لە ساڵی رابردوودا هەزار و 73 کەس لە عێراق خۆیان کوشتووە.
ڕۆژی شه‌ممه 29ـی حوزه‌یرانی 2024، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هێزەکانیان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا توانیویانە ئەندامێکی سەرەکی تۆڕێك دەستگیر بکەن کە بووەتە هۆی خۆکوشتنی دەیان کەس لە پارێزگای زیقار.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق شێوازی چالاکی تۆڕەکە ئاشکرا دەکات و ڕوونی دەکاتەوە: لە دوای لادانی گەنجان لە دابونەریتەکان و، گۆشکردنیان بەبیری توندڕەوی و بێ هیواکردنیان، لە نێوان ئەندامانی تۆڕەکە تیروپشک دەکرێت بۆ ئەوەی هەر جارەو یەکێکیان خۆی بکوژێت، کە ئەم دیاردەیە لەناو تۆڕەکە لەسەر ئەندامانی دیکەش بەگوێرەی تیروپشک جێبەجێ دەکرێت.
ئەرشەد حاکم، گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاماژەی بەوە دا، هێزەکانیان لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا توانیویانە ئەندامێکی سەرەکی تۆڕەکە دەستگیر بکەن کە بووەتە هۆکاری خۆکوشتنی دەیان کەس لە پارێزگای زیقار، ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو کەسە بەر لە دەستگیرکردنی هەوڵی خۆکوشتنی داوە .
گوتەبێژی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق گوتیشی: هەماهەنگیان لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریدا کردووە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی گومانی چالاکی قەدەغەکراویان لێ دەکرێت، یان هەوڵی بڵاوکردنەوەی بیری توندڕەوی دەدەن.
هاوکات باسی لەوە کرد، تاوەکوو ئێستە 25 ئەندامی ئەو تۆڕەیان دەستگیر کردووە و، ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانیان کردوون.