یاسین عه‌زیز: سووتانی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درێژكراوه‌ی پیلانگێڕییه سیاسیی و ئه‌منییه‌كانه
شرۆڤه‌كارێكی سیاسیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستبردن بۆ قوتی خه‌ڵك و هاووڵاتییانی ئاسایی هه‌رێمی كوردستان و سووتانی بازاڕه‌كان قۆناغێكی نوێی پیلانگێڕییهكانه له دژی هه‌رێمی كوردستان بۆ نه‌هێشتنی متمانه له نێوان هاووڵاتییان و حكوومه‌ت.
ڕۆژی دووشه‌ممه 1ـی ته‌ممووزی 2024، یاسین عه‌زیز، شرۆڤه‌كاری سیاسیی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، ماوه‌یه‌كی زۆره پیلانگێڕییه‌كان له دژی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامیان هه‌یه و قۆناغ دوای قۆناغیش شێوه‌ی جیاواز وه‌رده‌گرن.
یاسین عه‌زیز ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سووتاندنی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درێژكراوه‌ی پیلانگێڕییه سیاسیی و ئه‌منییه‌كانه، به‌ڵام له ڕووی ئابوورییه‌وه.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م قۆناغه و شێوه‌كه‌ی له قۆناغ و شێوه‌كانی دیكه‌ی پیلانگێڕییه‌كان ترسناكتره و ئامانجه‌كانیشی ترسناكتریشن. ڕوونیشی كرده‌وه، مه‌ترسیی و ترسناكییه‌كه‌ی ئه‌و قۆناغه و شێوه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه ده‌ست بردراوه بۆ قوتی خه‌ڵك و هاووڵاتییانی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ناوبراو گوتیشی، ئامانجی ئه‌و كه‌س و گرووپانه‌ی له پشته‌وه‌ی سووتانی بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بریتییه له نه‌هێشتنی متمانه‌ی هاووڵاتییان به حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان هه‌موو گومانه‌كانی ڕه‌وانده‌وه و ده‌ركه‌وت و ئه‌و تاقم و گرووپ و لایه‌نانه كێن كه كار له‌سه‌ر ئه‌و پیلانگێڕییه ده‌كه‌ن.
دووشەممە، 01-07-2024، میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تۆڕێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دوو کەسی سەر بە یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆری سلێمانی، لە پشت هەموو ئەو ئاگرانەوە بوون کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بازاڕەکانی کەرکووک و هەرێمی کوردستان کەوتوونەتەوە.
وەکو ئەوەی میقداد میری ڕوونی کردەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کردوویانن، دەرکەوتووە، ئامانجی ئەو کەسانە لە سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک، بازاڕی قەیسەریی هەولێر، بازاڕی لەنگەی هەولێر، بازاڕی چەلێی دهۆک و چەندین شوێنی دیکە لە هەرێمی کوردستان؛ لاوازکردنی ئابووریی ئەو پارێزگایانە بووە، چونکە ئاگرەکان زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار زیانی ئابوورییان هەبووە؛ هەروەها ئامانجێکی دیکە، تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتیشی، "تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکاندا ناوە و پلانیان دانابوو لە ماوەی داهاتوودا هێرش بکەنە سەر چەندین شوێنی دیکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هەروەها چەندین شوێن لە وڵاتانی دراوسێ؛ بەڵام هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر، توانییان پلانەکانیان پووچەڵ بکەنەوە".
وەکو ئەوەی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی کرد، ئەو گرووپە هەڵساوە بە سووتاندنی ئەم شوێنانە لە هەرێمی کوردستان؛ سووتاندنی بازاڕی لەنگەی هەولێر، سووتاندنی کۆگایەک لە قوشتەپە، سووتاندنی بازاڕی لەنگە بۆ جاری دووەم، سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، سووتاندنی بازاڕی چەلێ لە دهۆک و چەندین دووکان و شوێنی دیکە لە ماوەی کۆتایی ساڵی 2023 و ناوەڕاستی 2024.
میری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەستیان بەسەر ژمارەیەک ماددەی کیمیاییدا گرتووە کە هاوکاربوونە لەگەڵیان بۆ سووتاندنی بازاڕ و مۆڵەکان لە هەرێمی کوردستان. ڕوونیشی کردەوە، "ئامانجێکی دیکەی تۆڕەکەی سەر بە پەکەکە و یەکەی 70 و دژە تیرۆری سلێمانی، تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی جیهان بووە کە کەرکووک بە تورکیاوە دەبەستێتەوە".