گێچه‌ڵ و پیلانگێڕییه‌كانی په‌كه‌كه له دژی هه‌رێمی كوردستان له دیبه‌یتێكی كوردستان24ـدا تاوتوێ ده‌كرێت
ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تبار كه به تاوانی سووتانی بازاڕه‌كانی قه‌یسه‌ریی و له‌نگه له هه‌ولێر و قه‌یسه‌ری له كه‌ركووك و بازاڕی چه‌لێ له دهۆك تۆمه‌تبارن له لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه، ڕاستییه‌كانی ڕووداوه‌كانی ده‌رخست، دیبه‌تێكی كه له لایه‌ن حاكم فه‌رهاد له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت له‌م باره‌وه میوانداری هه‌ر یه‌ك له قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قایمقامی دهۆك و چاودێرێكی سیاسیی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆی ئه‌م پرسه بكه‌ن.
له سه‌ره‌تادا نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر گوتی، هه‌ولێر پایته‌ختی كوردستانه و له ڕووی سیاسی و ئابوورییه‌وه بووه‌ته ناوه‌ندێكی هه‌رێمی، ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و سه‌نگ و قورسایی خۆی هه‌یه و گوزارشت له هه‌رێمێكی پێشكه‌وتوو ده‌كات.
قایمقامی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی له لایه‌ن نه‌یارانه‌وه به ئامانج ده‌گیرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌و پێگه لێوه‌شاوه‌ی بدرێت كه دروستی كردووه، نه‌خاسمه كه بووه‌ته ناوه‌ندێكی كۆكه‌ره‌وه‌ی پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانی و عێراقی له یه‌ك كاتدا، هاوكات ده‌یان كونسوڵخانه و ناوه‌ندیی سیاسی و ئابووری وڵاتانی له خۆ گرتووه، بۆیه په‌كه‌كه كه گرووپێكی "تیرۆریسته" و به ڕه‌فتاره‌كانییه‌وه دیاره تیرۆریسته، مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و كه‌ش و بارودۆخه تایبه‌ته‌ی هه‌رێمی كوردستان بشێوێنێت و تێكی بدات.
له لای خۆیه‌وه سعوود مستۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئێزدییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، په‌كه‌كه له شنگال و له هه‌ولێر و هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به یه‌ك نه‌فه‌س كار ده‌كات و ڕێگره له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان و شنگال، نه‌خاسمه كه 10 ساڵ به‌سه‌ر فه‌رمانی دژ به ئێزدییه‌كان تێپه‌ڕ ده‌بێت و هێشتا ئێزدییه‌كان به‌هۆی ڕه‌فتاری په‌كه‌كه و هاوئاوازه‌كاین له شنگال، نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان.
سعوود مستۆ جه‌ختی كرده‌وه، په‌كه‌كه هۆكاری سه‌ره‌كی نه‌بوونی ئاسایش و سه‌قامگیرییه له شنگال، بۆیه به‌م كاره و كاره قێزه‌ونه‌كانی دیكه‌ی دژایه‌تی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و شنگالییه‌كان ده‌كات و ڕێگره له گه‌ڕانه‌وه‌یان.
هاوكات ئیسماعیل محه‌ممه‌د، قایمقامی دهۆك سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، مێژووی په‌كه‌كه پڕه له دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ نموونه له ساڵی 1992ـوه تا به ئێسته ده‌گات، هه‌زاران گوندی كوردستان له سنووره‌كان به‌هۆی په‌كه‌كه و شه‌ڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا چۆڵ كراون و ئاوه‌دانیان تێدا نه‌ماوه، كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین گورزی له ئابووری خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هه‌رێمی كوردستان داوه.
له لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن جه‌باری، چاودێری سیاسی سه‌رنجی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، په‌كه‌كه به‌زه‌یی به خه‌ڵك به‌تایبه‌تی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته‌وه و پیاده‌ی ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی ده‌كات و ڕۆڵه‌كانی كورد بۆ دژایه‌تی كورد و كوردستان به‌كار ده‌هێنێت.
حه‌سه‌ن جه‌باری ڕوونیشی كرده‌وه، په‌كه‌كه به شێوه و ئه‌جێندایه‌ك كار ده‌كات كه چووه‌ته ناو حزبێكی گه‌وره‌ی وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، كه ئه‌مه‌یش جێی داخه و كارێكی مه‌ترسیداره بۆ یه‌كێتی به‌تایبه‌ت له ڕووه‌وه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كه‌یه‌وه، چونكه یه‌كێتی به‌شداره له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
دووشەممە، 01-07-2024، میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تۆڕێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دوو کەسی سەر بە یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆری سلێمانی، لە پشت هەموو ئەو ئاگرانەوە بوون کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بازاڕەکانی کەرکووک و هەرێمی کوردستان کەوتوونەتەوە.
وەکو ئەوەی میقداد میری ڕوونی کردەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کردوویانن، دەرکەوتووە، ئامانجی ئەو کەسانە لە سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک، بازاڕی قەیسەریی هەولێر، بازاڕی لەنگەی هەولێر، بازاڕی چەلێی دهۆک و چەندین شوێنی دیکە لە هەرێمی کوردستان؛ لاوازکردنی ئابووریی ئەو پارێزگایانە بووە، چونکە ئاگرەکان زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار زیانی ئابوورییان هەبووە؛ هەروەها ئامانجێکی دیکە، تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتیشی، "تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکاندا ناوە و پلانیان دانابوو لە ماوەی داهاتوودا هێرش بکەنە سەر چەندین شوێنی دیکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هەروەها چەندین شوێن لە وڵاتانی دراوسێ؛ بەڵام هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر، توانییان پلانەکانیان پووچەڵ بکەنەوە".
وەکو ئەوەی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی کرد، ئەو گرووپە هەڵساوە بە سووتاندنی ئەم شوێنانە لە هەرێمی کوردستان؛ سووتاندنی بازاڕی لەنگەی هەولێر، سووتاندنی کۆگایەک لە قوشتەپە، سووتاندنی بازاڕی لەنگە بۆ جاری دووەم، سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، سووتاندنی بازاڕی چەلێ لە دهۆک و چەندین دووکان و شوێنی دیکە لە ماوەی کۆتایی ساڵی 2023 و ناوەڕاستی 2024.
میری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەستیان بەسەر ژمارەیەک ماددەی کیمیاییدا گرتووە کە هاوکاربوونە لەگەڵیان بۆ سووتاندنی بازاڕ و مۆڵەکان لە هەرێمی کوردستان. ڕوونیشی کردەوە، "ئامانجێکی دیکەی تۆڕەکەی سەر بە پەکەکە و یەکەی 70 و دژە تیرۆری سلێمانی، تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی جیهان بووە کە کەرکووک بە تورکیاوە دەبەستێتەوە".