چاودێران: هه‌ندێك گرووپی میلیشیا و هێزی هه‌رێمایه‌تی هه‌ن، رێگرن له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال

نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له سنووری قه‌زای شنگال هۆكاری سه‌ره‌كیی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی سنووری ئه‌و قه‌زایه‌یه، به‌ڵام چاودێران پێیان وایه، هۆكارگه‌لێكی دیكه هه‌ن، زۆر له‌و بیركردنه‌وه‌یه هه‌ستیارتر و گه‌وره‌ترن كه ته‌نیا له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریدا بچووك بكرێته‌وه.
چاودێران جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، هه‌ندێك گرووپی میلیشیا و هێزی هه‌رێمایه‌تی هه‌ن، رێگرن له ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال و پیاده‌ی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن، هه‌ربۆیه رێگه به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال ناده‌ن، كه له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵ به چاودێری نێوده‌وڵه‌تی ئیمزا كراوه.
رێككه‌وتنی شنگال، ئه‌و گرێ كوێره‌یه، كه هه‌میشه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و قه‌زایه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، كه‌چی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدراڵه‌وه به‌رده‌وام پشتگوێ ده‌خرێت، هه‌رچه‌ند شرۆڤه‌ی زۆرێك له بابه‌ته مێدیاییه‌كان هۆكاری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی شنگال بۆ نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیان له شاره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه، به‌ڵام به‌گوته‌ی چاودێران و شرۆڤه‌كارانی سیاسی، هۆكارگه‌لێكی هه‌ستيارتر له‌پشت ئه‌و ئه‌و بابه‌ته هه‌یه، سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانیش ره‌هه‌ندی سیاسیان هه‌یه و بابه‌ته‌كه زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه ته‌نیا له نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریدا قه‌تیس بكرێت.
به‌گوته‌ی چاودێران، به‌هۆی گرنگی پێگه‌ی جوگرافیای شنگال، زۆرێك له گرووپه میلیشیاكان و هێزه هه‌رێمایه‌تییه‌كان و بۆ مه‌رامه سیاسییه‌كانیان چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ئاسایی نه‌بوونه‌وه‌ی دۆخی شنگالدا ده‌بیننەوە، نه‌ك ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستێكی ناوخۆیی، به‌ڵكو له‌پێناو چه‌ندین ئه‌جێندای ده‌ره‌كیش ئاسته‌نگ ده‌خرێنه به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال.
هه‌رچه‌ند ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه، كه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئیمزا كراوه، جه‌خت له ده‌رچوونی گرووپه چه‌كداره‌كان و راده‌ستكردنی دۆسییه‌ی ئه‌منی به خه‌ڵكی ناوچه‌كه و پۆلیسی فیدراڵ ده‌كاته‌وه، به‌ڵام تا ئێستاش چه‌ندین گرووپی جیاواز له شنگال هه‌وڵی خۆسه‌پێنی ده‌ده‌ن.
سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه، به‌و شێوه‌یه له ناوچه‌ی شنگال ده‌ڕوانێت، كه ده‌روازه‌یه‌كه له نێوان باشووری كوردستان و ئیداره‌ی خۆسه‌ر له رۆژئاوای كوردستان، كه پیاده‌ی ئه‌جێنداكه‌ی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات، ئه‌مه‌ش وایكردووه په‌كه‌كه هه‌وڵی به‌رده‌وامی سه‌پاندنی هه‌ژموونه‌كه‌ی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بدات و هه‌میشه كۆسپ بخاته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه.
هه‌رچی حه‌شدی شه‌عبییه، هه‌رگیز ئاماده نییه رێگه به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال بدات، به‌تایبه‌ت ئه‌وگرووپه چه‌كدارانه‌ی كار بۆ ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن و شنگال به ده‌روازه‌یه‌كی گرنگ بۆ گه‌یشتن به لوبنان و سووریا ده‌زانن.
به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و سیاسییه‌كان، گرووپه میلیشیاكانی عێراق و په‌كه‌كه، بوونه‌ته هاوپه‌یمانێكی ئاشكرای یه‌كتر و هیچ كات گوێیان به بڕیار و رێككه‌وتنه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ نه‌داوه و خۆیان له‌سه‌رووی یاسا و ده‌وڵه‌ت زانیوه، به‌هۆی بوونی ده‌ستێكی هه‌رێمایه‌تیش له‌پشت ئه‌و گرووپ و رێكخراوانه، هه‌میشه حكوومه‌تی فیدراڵ له جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنانه بێ‌توانا ده‌ركه‌وتووه، كه پێچه‌وانه‌ی خواستی ئه‌جێنداكه‌یانن.