چاڵدیران.. لە پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیلدا سێ کەس مردن

فەرماندەی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگەی نێوان خووی - چاڵدێران دا سێ کەس مردن و دووکەسی دیکەش بریندار بوون.
ڕەزا پەناهی فەرماندەی پۆلیسی هاتووچۆی ورمێ ڕایگەیاند، بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، 2ی تەممووزی 2024، ڕووداوەکە لە دووری 49 کیلۆمەتری شاری خووی بەرەو شاری چاڵدێران لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیجۆ و پیکابێک بووە و بەهۆیەوە سێ کەس لە سەرنشینانی پیجۆکە مردون و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها ئاماژەی داوە، بریندارەکان بۆ تیمارکردن گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی گشتی خۆی، تەرمەکانیش ڕەوانەی دادپزیشکی کراون.
فەرماندەی پۆلیسی هاتووچۆی ورمێ ئاماژەی داوە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە نەخشەگیریی ڕووداوەکە، شۆفێری پیجۆکە هۆی ڕووداوەکە بووە بەهۆی ئەوەی لە سایدی خۆی دەرچووە.