توێژه‌رێکی سیاسی: هۆکاری سه‌ره‌كیی توندوتیژی و تاوانەکان له عێراق، چەکی بێ مۆڵەتە

چه‌كی بێ مۆڵه‌ت بە هۆكاری سه‌ره‌كیی به‌رده‌وامیی توندوتیژی و تاوان له‌عێراق داده‌نرێت، پسپۆڕانی ئه‌منی و سه‌ربازیش ئاماژه به‌مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت ده‌ده‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، چه‌ندین جۆری چه‌ك له‌وڵاتدا هه‌یه و هه‌ر گروپێك و به‌ناونیشانێكی جیاواز ئه‌و مافه‌ی به‌خۆی داوه چه‌كی هه‌بێت، ده‌شڵێن، مەحاڵە بۆ حکوومەتێک کە نوێنەرایەتی سیاسی و بەرژەوەندییە ناوچەییەکان ده‌كات به ئاسانی كۆنترۆڵی ئه‌م دیارده‌یه بكات.
سه‌رهه‌ڵدانی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و ته‌شه‌نه‌كردنی بۆ چەند هۆکارێک ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه، لەوانە ئەو شەڕ و ڕووداوە ئەمنییانەی کە دەیان ساڵە وڵات پێیدا تێپه‌ڕیوه، هەرچەندە حکوومەته‌كانیش هەنگاویان بۆ سنووردارکردنی ئەو دیاردەیە ناوه، بەڵام تائێستا جێگەی ڕەزامەندی نین.
هه‌رچه‌نده تائێستا ئامارێكی دروست له‌باره‌ی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت به‌رده‌ست نین، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاماره نافه‌رمییه‌كان زیاتر له 15 ملیۆن پارچه چه‌كی سووك، مامناوه‌ند و قورس له‌عێراقدا هه‌یه و به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی به‌كار ده‌هێنرێت، چاودێرانیش هۆكه‌ی بۆ بێتوانایی و نه‌سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ر هه‌مووان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
عومه‌ر جه‌نابی، توێژه‌ری سیاسی لای وایە، چه‌ك پەیوەندیی بە لایەنە کاریگەرەکانەوە هەیە لە دوای ساڵی 2003ەوە كۆنترۆڵی وڵاتیان كردووه، ده‌شڵێت: چه‌ندین جۆر چه‌ك هه‌یه، له‌وانه، چه‌كی موقاوه‌مه لەژێر چەتری فه‌رمیی حه‌شدی شه‌عبیدایه، لە کاتی دیکەدا به نافەرمی گروپه چه‌كداره‌كان لەژێر ناوی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به‌ده‌ستیان هێناوه.
هەروەها چەکی خێڵەکی هەیە، کە لە سەردەمی حکوومەتی نووری مالیکی سەری هەڵدا، بەتایبەتی لە باشوور و ناوەڕاستی فورات، خێڵەکان بە چەکی قورس و مامناوەند شەڕ دەکەن، جۆرێکی دیکە چەکی تاکەکەسییه کە لە زۆربەی ماڵەکاندا هه‌یه، هەندێکیان ئه‌ندامانی گروپه چەکدارەکان، ئەمنییەکان و گروپە خێڵەکییەکانن.
یەکێک لەو جۆرە چەکانە، چەکی گروپە نێودەوڵەتییەکانە لە عێراق، چ لەسەر سنووری سووریا، یان لە باکووری ئەو وڵاتە، وه‌ك په‌كه‌كه، كه بڕیاری چه‌كداماڵینیان لە دەسەڵاتی عێراقدا نییە. بۆیه، ئەستەمە بۆ حکوومەتێک کە نوێنەرایەتی سیاسی و بەرژەوەندییە ناوچەییەکان ده‌كات به ئاسانی كۆنترۆڵی ئه‌م دیارده‌یه بكات، ئه‌مه‌ش وای كردووه ته‌نها له‌مانگی ئایاردا نزیكه‌ی 40 كه‌س به‌تاوانی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و عه‌شایه‌ری بكوژرێن.