ئه‌مڕۆ گه‌رمترین ڕۆژی مۆسكۆ بوو له 75 ساڵی ڕابردوودا

پله‌ی گه‌رما له ڕووسیا به‌گشتی و مۆسكۆ به‌تایبه‌تی پله‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار ده‌كات، كاتێك پله‌ی گه‌رما ده‌گاته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی زیاتر له 130 له‌مه‌وبه‌ر تۆمار كرابوو.
ڕۆژی سێشه‌ممه 2ـی ته‌ممووزی 2024، ڕۆمان ڤێلڤاند، بەڕێوەبەری زانستی ناوه‌ندیی کەشناسیی ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، پله‌ی گه‌رما پله‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد، كاتێك ئه‌مڕۆ گه‌یشته "+31.9" ـی پله‌ی سه‌دی.
بەڕێوەبەری زانستی ناوه‌ندیی کەشناسیی ڕووسیا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، تۆماركردنی ئه‌م ژماره پێوانه‌ییه دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان ژماره‌ی پێوانه‌یی كه 134 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر تۆمار كرابوو، كاتێك له 2ـی ته‌ممووزی 1890ـدا پله‌ی گه‌رما له مۆسكۆ گه‌یشته "+31.9"ـی پله‌ی سه‌دی.
میخائیل لیو، سەرۆکی پسپۆڕی ناوەندیی کەشناسیی فۆبۆسی ڕووسیا، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، كه ئه‌مڕۆ گه‌مترین ڕۆژ بووه له مۆسكۆ له‌وه‌ته‌ی 75 ساڵی ڕابردوودا.