ئیحسان ئامێدی: په‌كه‌كه ساڵی 1992 شه‌ڕی له دژی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند
شاره‌زایه‌كی سیاسیی ئاماژه به‌وه ده‌كات، مێژووی په‌كه‌كه پڕیه‌تی له دژایه‌تیكردنی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره سیاسیی و ناوچه جوگرافییه‌كه‌ی؛ ده‌شڵێت، ساڵی 1992 به فه‌رمی دژایه‌تی خۆی بۆ قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕۆژی سێشه‌ممه 2ـی ته‌ممووزی 2024، ئیحسان ئامێدی، شاره‌زای سیاسیی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، په‌كه‌كه بووه‌ته به‌ڵا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كه‌وتووه‌ته گیانی خه‌ڵكه‌كه‌ی، كه ئه‌مه‌ش له‌وه‌ته‌ی دامه‌زرانییه‌وه تا به ئه‌مڕۆ ده‌گات سه‌رئێشه‌ی بۆ كورد و كوردستان دروست كردووه.
ئیحسان ئامێدی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه سنووری خه‌باتی خۆی له توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان گواستووه‌ته‌وه و له ڕابردووش‌دا دژی خه‌باتی بزاڤی ڕزگاریخوازی كورد شه‌ڕی ده‌كرد.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه به درێژایی ته‌مه‌نی خۆی، له سه‌رده‌می خه‌باتی بزاڤی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی له باشووری كوردستان به ئه‌نقه‌ست ته‌قه‌ی له سوپای توركیا ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بهێنێته باشووری كوردستان.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسیی گوتیشی، په‌كه‌كه هه‌ر دوای دامه‌زراندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵی 1992ـدا، شه‌ڕی له دژی نه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ڵكوو به‌رانبه‌ر به هه‌موو هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.
دووشەممە، 01-07-2024، میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تۆڕێکی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و دوو کەسی سەر بە یەکەی 70ـی هێزەکانی پێشمەرگە و دژە تیرۆری سلێمانی، لە پشت هەموو ئەو ئاگرانەوە بوون کە لە ماوەی ڕابردوودا لە بازاڕەکانی کەرکووک و هەرێمی کوردستان کەوتوونەتەوە.
وەکو ئەوەی میقداد میری ڕوونی کردەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانیدا کە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان کردوویانن، دەرکەوتووە، ئامانجی ئەو کەسانە لە سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی کەرکووک، بازاڕی قەیسەریی هەولێر، بازاڕی لەنگەی هەولێر، بازاڕی چەلێی دهۆک و چەندین شوێنی دیکە لە هەرێمی کوردستان؛ لاوازکردنی ئابووریی ئەو پارێزگایانە بووە، چونکە ئاگرەکان زیاتر لە 300 ملیۆن دۆلار زیانی ئابوورییان هەبووە؛ هەروەها ئامانجێکی دیکە، تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بووە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق گوتیشی، "تۆمەتبارەکان دانیان بە تاوانەکاندا ناوە و پلانیان دانابوو لە ماوەی داهاتوودا هێرش بکەنە سەر چەندین شوێنی دیکە لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هەروەها چەندین شوێن لە وڵاتانی دراوسێ؛ بەڵام هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر، توانییان پلانەکانیان پووچەڵ بکەنەوە".
وەکو ئەوەی گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی کرد، ئەو گرووپە هەڵساوە بە سووتاندنی ئەم شوێنانە لە هەرێمی کوردستان؛ سووتاندنی بازاڕی لەنگەی هەولێر، سووتاندنی کۆگایەک لە قوشتەپە، سووتاندنی بازاڕی لەنگە بۆ جاری دووەم، سووتاندنی بازاڕی قەیسەریی هەولێر، سووتاندنی بازاڕی چەلێ لە دهۆک و چەندین دووکان و شوێنی دیکە لە ماوەی کۆتایی ساڵی 2023 و ناوەڕاستی 2024.
میری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەی خستەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان، دەستیان بەسەر ژمارەیەک ماددەی کیمیاییدا گرتووە کە هاوکاربوونە لەگەڵیان بۆ سووتاندنی بازاڕ و مۆڵەکان لە هەرێمی کوردستان. ڕوونیشی کردەوە، "ئامانجێکی دیکەی تۆڕەکەی سەر بە پەکەکە و یەکەی 70 و دژە تیرۆری سلێمانی، تەقاندنەوەی بۆڕی نەوتی جیهان بووە کە کەرکووک بە تورکیاوە دەبەستێتەوە".