ڤیان دەخیل: هه‌ندێك لایه‌ن ئامانجیانه دیمۆگرافیای شنگال بگۆڕن

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەکات، دوو هه‌زار و 500 كچ و ئافره‌تی دیكه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماون؛ ده‌شڵێت، حكوومه‌تی عێراق گرنگی به دۆسیه‌ی شنگال و جینۆسایدی ئێزدییه‌كان نادات.
ڕۆژی سێشه‌ممه 2ـی ته‌ممووزی 2024، ڤیان دەخیل، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە کوردستان24ـی گوتی، پشتوانیی و پاڵپشتییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئێزدییه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگه خه‌ڵكی ئێزدیی و ڕزگاربووانی ده‌ستی چه‌كدارانی داعش.
ڤیان دەخیل جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مین ده‌ستپێشخه‌ریی پاڵپشتییه‌كی به‌هێزه كه له لایه‌ن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه پێشكه‌ش به كچان و ئافره‌تانی ئێزدی بكرێت.
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق گوتیشی، كچان و ئافره‌تانی ڕزگاربووی ده‌ستی داعش له ڕووی ماددی و واتایییه‌وه پێویستیان به پشتوانیی و پاڵپشتیی له‌م شێوه‌یه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی هه‌یه.
ناوبراو سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، زیاتر له سێ هه‌زار و 500 كچ و ئافره‌تی ئێزدیی به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕزگار كراون و به پێی زانیارییه‌كانیش تا ئێسته دوو هه‌زار و 500 كچ و ئافره‌تی دیكه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا ماون.
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سه‌ره‌ڕای پێداگرییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رگریكردنیان له ئێزدییه‌كان و ئاواره‌كانی شنگال، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندیی ڕێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه.
ڤیان دەخیل ڕوونیشی كرده‌وه، حكوومه‌تی عێراق گرنگی به دۆسیه‌ی شنگال و جینۆسایدی ئێزدییه‌كان نادات. گوتیشی، هیچ حكوومه‌تێك نییه له دنیادا سته‌می سه‌ر هاووڵاتییه‌كانی خۆی قبووڵ بكات.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌یش، هه‌ندێك لایه‌ن هه‌ن ئامانجیانه دیمۆگرافیای شنگال بگۆڕن، بۆ نموونه حكوومه‌تی عێراق فشار ده‌خاته سه‌ر ئاواره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه، له كاتێكدا هیچ ڕێكار و ڕێوشوێنێكی پێویستی بۆ نه‌گرتوونه‌ته‌به‌ر، له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئاواره‌كان ئاماده نین بگه‌ڕێنه‌وه، كه نه‌یشگه‌ڕێنه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكی دیكه ده‌بنه شوێنه‌كانیان و دیمۆگرافیاكه‌یان ده‌گۆڕن.
ڕۆژی سێشه‌ممه 2ـی ته‌ممووزی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا، لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
سەعید جردۆ شنگالی، بەرپرسی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش ڕایگەیاند، "سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە ڕێورەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و له به‌شێكیدا ئاماژەی بەوە كرد، دوای 10 ساڵ لەم کارەسات و کۆمەڵکوژییەدا، کەچی هێشتا بارودۆخی دەڤەری شنگال ئاسایی نەبووەتەوە و بەهۆی خۆسەپێنی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکانەوە، خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە کەمپەکاندا ماونەتەوە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان و بەم هۆیەشەوە تا ئێستا ناوچەکانیان ئاوەدان نەکراوەتەوە.