هه‌رمان میرزا: ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ئومێدێكی گه‌وره‌ی به‌خشییه كچان و ئافره‌تانی ئێزدی

بریكاری میری ئێزدییان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، دڵخۆشییه‌كی زۆری له لای ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكی شنگال دروست كرد.
ڕۆژی دووشەممە (3ـی حوزەیرانی 2024) هه‌رمان میرزا، بریكاری میری ئێزدییان تایبه‌ت به كوردستان24ـی گوت، پشتوانیی و پاڵپشتییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی بۆ ئێزدییه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی زۆر گرنگه بۆ خه‌ڵكی ئێزدیی و ڕزگاربووانی ده‌ستی داعش، چونكه به‌شێك له‌وانه هه‌ژارن و لایه‌نی دارایی و ئابوورییان وه‌ك پێویست نییه.
هه‌رمان میرزا باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تاوه پشتیوانی له ئێزدییه‌كان كردووه و هه‌نگاوی جیددی ناوه بۆ ڕزگاركردنی كچان و ئافره‌تانیان له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
بریكاری میری ئێزدییان باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكاندا هاوكاریی و پشتیوانی خه‌ڵكی شنگال و ئاواره و ڕفێنراوه‌كانی كردووه و هیچ كات پشتی تێ نه‌كردوون.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، هه‌نگاو و ده‌ستپێشخه‌رییه نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی، دڵخۆشییه‌كی زۆری له لای ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكی شنگال دروست كرد.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌م هه‌نگاو و ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ئومێدێكی گه‌وره‌ی بۆ ئێزدییه‌كان دروست كرد كه كه‌سێك هه‌یه خه‌مخۆرییانه و پشتیوانیان لێ ده‌كات.
ڕۆژی سێشه‌ممه 2ـی ته‌ممووزی 2024، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە هۆڵی سەعد عەبدوڵلا، لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو.
سەعید جردۆ شنگالی، بەرپرسی بنکەی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی لالش، لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی بەرنامەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش ڕایگەیاند، "سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە بەبێ جیاوازی خزمەتی هەموو پێکهاتەکان دەکات".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی لە ڕێورەسمەکەدا گوتارێکی پێشکەش کرد و له به‌شێكیدا ئاماژەی بەوە كرد، دوای 10 ساڵ لەم کارەسات و کۆمەڵکوژییەدا، کەچی هێشتا بارودۆخی دەڤەری شنگال ئاسایی نەبووەتەوە و بەهۆی خۆسەپێنی میلیشیا و گرووپە چەکدارە نایاساییەکانەوە، خوشک و برا ئێزدییەکانمان لە کەمپەکاندا ماونەتەوە و نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان و بەم هۆیەشەوە تا ئێستا ناوچەکانیان ئاوەدان نەکراوەتەوە.