ئەحلام لامی: دەبێت ئەمەریکا پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق باشتر بکات

ئەحلام لامی، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی عێراق
ئەحلام لامی، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی عێراق

لە دژی کۆنگرێسمانێکی ئەمەریکا کە باسی لەوە کردبوو دەبێت سزا بەسەر سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق بسەپێندرێت، سەندیکاکانی عێراق کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیان کرد.

لە کۆنفرانسەکەدا سەندیکاکانی ڕۆژنامەوانی هەڵوێستی خۆیان لەلایەن سەرۆکی سەندیکای پارێزەران ڕوونکردووەتەوە ڕایانگەیاند، دەبێت ئەمەریکا بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەکان پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق باشتر بکاتەوە و خۆی بە دوور بگرێت لە کردەوەی گێچەڵکاری، پشتیوانی خۆشیان بۆ حکوومەتی عێراق لەچوارچێوەی پەیوەندیی دیپلۆماسی لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش  لەگەڵ وڵاتانی دیکە دووپات دەکەنەوە.

ئەحلام لامی، نەقیبی سەندیکای پارێزەرانی عێراق ڕاشیگەیاند، سەرجەم سەندیکاکانمان پشتیوانی خۆیان بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق دەردەبڕن لە گرتنەبەری هەر هەڵوێستێکی یەکلاکەرەوە بەرامبەر ئەو ڕاگەیێندراوە و کار دەکەین بۆ پشتیوانیکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی عێراق لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەسەر بنەمای ڕێزی هاوبەش.

هەروەها ڕەتی دەکەنەوە دەستێوەردان لەکاروباری ناوخۆیی عێراقدا بکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم ڕێکارەکانی پێویست بۆ پاراستنی سەروەری وڵات و سەربەخۆیی دامەزراوەکانی بیگیرێتەبەر، لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پێویستە نامەیەک ئاراستەی حکوومەتی عێراق بکات کە لەژێر سایەی یاساکانی نێودەوڵەتی دەربڕی پەیوەندییەکی باشتر بێت و دوور بێت لەکردەوەی گێچەڵکاری.

Fly Erbil Advertisment