ئێران 11 بەرپرسی ئەمەریکی سزا دەدات

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی نادیدەگرتنی مافەکانی خەڵکی فەڵەستین و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمەریکی خستە لیستی سزاکانییەوە.
سەبارەت بە سەپاندنی سزاکان، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردووتەوە، ئەو بەرپرسە ئەمەریکیانە بەسەرکوتکردنی خۆپیشاندانی قوتابیانی لایەنگری دۆزی فەڵەستین، پێشێلی مافەکانی مرۆڤیان کردووە و سەپاندنی سزاکانیش لەسەر بنەمای ماددەی پێنجە لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ، کردەوە توندوتیژیی و تیرۆریستییەکانی ئەمەریکایە لە ناوچەکە بۆ پشتیوانیکردنی لە ئیسرائیل، هەر بۆیە ئەم 11 بەرپرسە ئەمەریکییەیان خستووتە لیستی سزا دراوان.
- ویلیام بێلی هیچنز سەرۆکی فەرمانگەی ئاسایشی گشتیی جۆرجیا.
- ئێدی گریر فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی ویلایەتی جۆرجیا.
- لیندا جی ستامپ کۆرنیک فەرماندەی پۆلیسی فلۆریدا.
- پامێلا ئسمێت فەرماندەی پۆلیسی واشنتن.
- جێفری کارۆڵ یاریدەدەری ئۆپراسیۆنەکانی فەرماندەیی پۆلیسی واشنتن.
- کارڵ جاکۆنسن بەڕێوەبەری پۆلیسی نیو هاون.
- شێن ئستەرپێی یاریدەدەری فەماندەی پۆلیسی تەگزاس.
- مایکڵ کاکس سەرۆکی پۆلیسی بۆستن.
- ئیسکۆت دانینگ سەرۆکی پۆلیسی ناوەندی ئیندیانا.
- مایکڵ تامپسۆن سەرۆکی پۆلیسی ئەریزۆنا.
- جان بڕۆکی سەرۆکی پۆلیسی زانکۆی لانگ جێچ لە کالیفۆرنیا.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتووە، بە گوێرەی ماددەکانی 8،7،6 ئەو بەرپرسانەی ئەمەریکا لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران هەژمارە بانکییەکانیان بلۆک دەکرێت و بۆیان نییە گەشتی سنووری ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئێران بکەن.