بە وێنە؛ کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ سوودانی و هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت
لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا؛ سەرۆک بارزانی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆ بووەوە.
کاتژمێر 11:20 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-07-2024، سەرۆک مەسعود بارزانی بە یاوەری شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و لەلایەن محەممەد ئەلتەمیم و فواد حوسێن، جێگرانی سەرۆکوەزیران و ژمارەیەک لە بەرپرسە حکوومی و سیاسیەکانی عێراق پێشوازیی لێ کرا.