ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: بڕیارەکانی دوێنێی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا نایاسایین و ڕەتیان دەکەینەوە

K24 - هەولێر:
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات و داوا ده‌كات بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به گۆڕینی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی شارۆچكه و شاره‌دێكان ڕابگرێت.
چوارشه‌ممه، 3ـی ته‌ممووزی 2024، ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی له نێوان پارێزگاكان له ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا كردووه و تێیدا داوا ده‌كات بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به گۆڕینی ژماره‌یه‌ك له سه‌رۆكی شاره‌وانی، به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كه ئیدارییه‌كانی شارۆچكه و شاره‌دێكان كه ڕۆژی سێشه‌ممه 2ـی ته‌ممووزی 2024 ده‌رچووه، ڕابگرێت.
ده‌سته‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگیی له نێوان پارێزگاكان به پێویستی زانیوه بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه چاوه‌ڕێی بۆچوونی ئه‌نجوومه‌نی ده‌وڵه‌ت بكرێت كه گرنگییه‌كی ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌یه بۆ ڕێكخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی یه‌كه كارگێڕییه‌كان.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، لە هەموو حاڵەتەکاندا دروست نییە مامەڵە لەگەڵ کەسێکدا بکرێت کە لە بنەڕەتدا بۆ بەڕێوەبردنی یەکەی کارگێڕی دانراوه، یان بە پشتبەستن بە یاسا ئەرکی بەڕێوەبردنی کاروباری یەکەی کارگێڕی پێ سپێردراوە، به‌و پێیه‌ی دۆخی یاسایی هەریەکەیان جیاوازە لە ئەوی دیکە، بۆیه ئەو ڕێکار و کۆنتێکستانەی کە پەیڕەو دەکرێن لە له‌كارلادانی یاخود لێبووردنی له پله‌كه‌ی، یان له دانانی جێگره‌وه‌یه‌ك جیاوازن.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، گۆڕینی سەرۆکی یەکە کارگێڕییه‌كان بەبێ چاوەڕوانی بۆچوونی ئەنجوومەنی دەوڵەت، پێویستی بە پەیڕەوکردنی ئەو میکانیزمە هەیە کە لە بڕگەکانی ماددەی 17/ب8ـی یاسای هەموارکراوی ژمارە 21ـی ساڵی 2008ـی پارێزگا ناڕێکخراوەكانی هەرێمدا هاتووە. هه‌روه‌ها ده‌بێت چاوه‌ڕوان بكرێت تا بڕیاری له‌كارلادانیان بۆ ده‌رده‌چێت، ئه‌مه‌یش به ده‌ستپێكردنی لێپرسینه‌وه و پاشان له‌كارلادانیان، دواتریش كۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی بۆ تانه و به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی كۆتایی و یه‌كلاكه‌ره‌وه پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی جێگره‌وه‌كانیان.
هاوكات له به‌شێكی دیكه ئه‌وه خراوه‌ته‌وه، سەرچاوەی پرۆسەی لێپرسینەوە و له‌كارلادان بۆ خاوەنی پۆستەکان بە تاک و لە دانیشتنی دیاریکراودا ده‌بێت و ئه‌و كۆنتێكستانه‌ی كه یاسا سه‌پاندوونی ڕێگە به دره‌كردنی بڕیاری به كۆمه‌ڵ ناده‌ن بۆ له‌كارلادان.
هاوكات له به‌شێكی دیكه ئه‌وه خراوه‌ته‌وه، سەرچاوەی پرۆسەی لێپرسینەوە و له‌كارلادانی به‌رپرسانی یه‌كه كارگێڕییه‌كان بە تاک و لە دانیشتنی دیاریکراودا ده‌بێت و ئه‌و كۆنتێكستانه‌ی كه یاسا سه‌پاندوونی ڕێگە به دره‌كردنی بڕیاری به كۆمه‌ڵ ناده‌ن بۆ له‌كارلادانیان.
بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی نووسراوه‌كه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، لە میانی کۆبوونەوەی دووەمی کۆمیسیۆنی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان لە ماوەی ئەم ساڵدا، سەرۆکی ده‌سته‌ی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکان - سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێنماییه‌كی سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌تییانه پێش ده‌ستپێكردنی هه‌ر گۆڕانێك له به‌رپرسانی یه‌كه كارگێڕییه‌كانی پاریزگاكان ده‌كردبوو، تا ئه‌و كاته‌ی لیژنه پیشه‌ییه تایبه‌تمه‌نده‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كاره‌كانیان ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.

