به‌غدا.. ژماره‌یه‌ك چه‌كدار کەسێک تاڵان دەکەن

یه‌كێك له قه‌یران و ته‌نگژه‌كان له عێراق نه‌بوونی سه‌قامگیریی ئه‌منییه كه هاووڵاتییانی عێراق سه‌رباری كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دیكه، ڕۆژانه ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه و گرووپه چه‌كداره‌كان و بانده‌كان بوونه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانیی و نه‌مانی متمانه له‌و وڵاته.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بڵاویان كرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3ـی ته‌ممووزی 2024، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له ناوه‌ڕاستی به‌غدا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌سێك كه بڕه‌پاره‌یه‌كی پێ بووه.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه عێراقییانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به ئۆتۆمبێلێكی جۆری "تاهۆ" له ناوچه‌ی كه‌ڕاده‌ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌سێك كه تاڵانیان کردووه.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌و چه‌كداره نه‌ناسراوانه بڕی یه‌ك ملیار دیناریان له‌و كه‌سه بردووه و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.
پێشتر 28ـی ئایاری 2024، ئه‌میر ساعدی، شاره‌زای ئه‌منیی، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، لە عێراق ڕێژەی تاوانکاری بەرز بووەتەوە، بە تایبەتی تاوانی ڕێکخراو، بەشی هەرە زۆرییان کاری تیرۆرستین، هەروەها بابەتی مامەڵەکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و دزەپێکردن، قاچاخیی بە دراوی ساختە و بە قاچاغبردنی شوێنەوارەکان، ئەمانە گەشتوونەتە ئاستێکی زۆر بەرز.
هاوکات گوتیشی: گرووپە چەکدارەکان هۆی تێکچوونی سەقامگیری و ئاسایشی عێراقن، هەندێکیان پەیوەندییان لەگەڵ بڕیاربەدەستانی سیاسی هەیە بە تایبەتی لە بابەتی بازرگانی و کۆنترۆڵکردنی ڕێگە بازرگانییەکان.
ڕۆژی 24ـی ئاداری 2024، پەیمانگەی ئەمەریکی بۆ ئابووری و ئاشتی، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، کە لە دوو بەرگی جیاوازدا بڵاوی کردووەتەوە، پۆلێنبەندی وڵاتانی كرد لە ڕێژەی بوونی ئاشتی و ئاسایش تێیاندا و ده‌ركه‌وت ئامارەکانی تایبەت بە عێراق مەترسیدارن، پەیمانگەکە پشتی بە ڕووداو و پێشهاتەکانی ساڵی 2023 و مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ بەستووە و عێراق لەنێو بازنەی سووری ئامارەکان و لە ڕیزبەندی 11ـەمین خراپترین وڵاتانی جیهاندایە.
لە ڕووی نەبوونی ئاسایش و زۆریی ڕێژەی گرووپی چەکداری نایاسایی و کردەیی تیرۆریستییەوە، لە بەرگی دووەمی ڕاپۆرتی پەیمانگە ئەمەریکییەکەدا کە لە ژێرناونیشانی پێڕستی ئاشتی جیهانی بڵاوی کردووەتەوە، پشتی بە ئاشتەوایی نێوان تاک و پێکهاتە پێکهێنەرەکانی نێو دەوڵەتەکان بەستووە، لە کۆی 163 وڵاتی جیهان عێراق لە ڕیزبەندەکانی خوارەوەیە و بە کۆکردنەوەی 3006 خاڵ پلەی 154ـەمینی گرتووە، یەکێکە لە خراپترین ئەو وڵاتانەی کە ئاشتەوایی تێیاندا لەوپەڕی لاوازیدایە.