یه‌كه‌مین ئافره‌تی موسڵمانی باڵاپۆش له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوسترالیا به‌هۆی غه‌ززه‌وه له پارتی ده‌سه‌ڵاتدار كشایه‌وه
یه‌كه‌مین ئافره‌تی موسڵمانی باڵاپۆش له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوسترالیا به‌هۆی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پرسی فه‌ڵه‌ستین و شه‌ڕی ئێسته‌ی غه‌ززه، ئه‌ندامیه‌تی خۆی له پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كشێنێته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه 4ـی ته‌ممووزی 2024، فاتیمه بایمان، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئوسترالیا كه یه‌كه‌م ئه‌ندامی باڵاپۆشی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یه، به‌هۆی هه‌ڵوێستی سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به پرسی فه‌ڵه‌ستین و شه‌ڕی ئێسته‌ی غه‌ززه، ئه‌ندامیه‌تی خۆی له پارتی كرێكارانی ده‌سه‌ڵاتدار كشانده‌وه.
فاتیمه بایمان ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ڵوێستی ئه‌نتۆنی ئه‌لبانیزی، سه‌رۆكوه‌زیرانی وڵاته‌كه‌ی سه‌باره‌ت به شه‌ڕی ئێسته‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل و دداننه‌نا به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین، چاوپۆشیكردنه له گه‌وره‌ترین سته‌می ئیسرائیل له‌م سه‌ده‌یه‌دا به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی غه‌ززه.
فاتیمه بایمان كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌فغانییه، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕاكێشاوه، بۆ ئه‌وه له ئه‌فغانستان هه‌ڵنه‌هاتوون تاوه‌كوو چاوپۆشی له سته‌م و تاوانه‌كانی جه‌نگ بكه‌ن به‌رانبه‌ر به بێتاوانان.
فاتیمه كه ساڵانێكه له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له ئه‌فغانستانه‌وه چوونه‌ته ئوسترالیا، ساڵی 2022 له ته‌مه‌نی 29 ساڵیدا بوو به یه‌كه‌م ئه‌ندامی موسڵمانی باڵاپۆش له ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌و وڵاته.