هێمن سەید موراد: ستراتیژیەتمان گرنگیدانی زیاترە بە بەرهەمە خۆماڵییەکان

هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر
هێمن سه‌ید موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كشتوكاڵی هه‌ولێر

بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئاماژە بەوە دەکات کە بەرنامەو سستراتیژیەتیان گرنگیدانی زیاترە بە بەرهەمە خۆماڵییەکان و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی کشتوکاڵی ناوخۆ.

پێنجشەممە 4ـی تەممووزی 2024، هێمن سەید موراد، بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، لە پێناو ساغكردنەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیە ناوخۆییەکان و گرنگیدانی زیاتر بە بەرهەمە خۆماڵییەکان، هۆبەی چاودێری گومرگی کشتوکاڵی عەلوەی هەولێری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەولێر، لە پشتگیریکردنی جووتیار و بازرگانان بەردەوامن و نەخشەو پلانی تۆکمەیان داڕشتووە بەمەبەستی بەبازاڕکردنی بەرهەمی خۆماڵی، لەم ڕووەوە ئەمڕۆ زیاتر لە 400 بارهەڵگر  بەرهەمەکانی پەتاتە پیاز ،شووتی، گندۆرە ،خیار و تەماتە ڕەوانەی دەرەوەی هەرێم کراوە.

بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ئاشکرای کردووە، کۆی ئەو پشتگیریانەی کە لەسەرەتایی ئەم ساڵەوە تا ئەمڕۆ دراوە، بریتیە لە 15500 پشتگیری کە ئەمەش دەگاتە نزیکەی 250 هەزار تۆن لە بەرهەمی سەوزە لە سنوری شاری هەولێر کە هەناردە کراوە.

هێمن سەید موراد بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێر ڕوونی کردەوە، بەرنامەو سیاسەتیان گرنگیدانی زیاترە بەبەرهەمی خۆماڵی، تاکوو بەهۆیەوە نرخی بەربومە ناوخۆیەكان بەرز ببێتەوە و كێبڕكێ بكات لەگەڵ بەرهەمە دەرەكییەكان و ڕاگرتنی هاوکێشەی پێداویستییە ناوخۆییەکان .

Fly Erbil Advertisment