ناتانیاهۆ سه‌باره‌ت به‌ دۆسیه‌ی بارمته‌كان شاندێك ده‌نێرێته‌ قه‌ته‌ر و میسر

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل (وێنە: AP)
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل (وێنە: AP)

نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، بنیامین ناتانیاهۆ به‌ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به‌ گیراو و بارمته‌كان له‌ غه‌ززه‌، شاندێك ده‌نێرێته‌ لای نێوه‌ندگیره‌كان.

نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌مه‌ریكا به‌ جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه‌ بۆ به‌رده‌وامی دانوستانه‌كان سه‌باره‌ت به‌ گیراو و بارمته‌كان له‌ غه‌ززه‌، شاندێك ده‌نێرێته‌ لای نێوه‌ندگیره‌ قه‌ته‌ری و میسرییه‌كان.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندووه‌، بایدن و ناتانیاهۆ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دوایین وه‌ڵام و هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینیان سه‌باره‌ت به‌ به‌ ئاگربه‌ست و گۆڕینه‌وه‌ی زیندانی و بارمته‌كانیان تاوتوێ كردووه‌.

كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه‌، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له‌ بڕیاره‌كه‌ی ناتانیاهۆ كردووه‌ بۆ ڕه‌وانه‌كردنی شاندێك بۆ لای نێوه‌ندگیره‌ قه‌ته‌ری و میسرییه‌كان.

هاوكات كۆشی سپی ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، بایدن و ناتانیاهۆ پێشوازییان له‌و كۆبوونه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بڕیار وایه‌ 15ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ نێوان تیمی ئاسایشی نیشتمانی هه‌ردوولا له‌ باره‌ی شه‌ڕی غه‌ززه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت.