سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی: دەنگدان بۆ ئێرانییەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لە زۆربەی نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت.

محەممەد مەحموودیان سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی دەربارەی بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕابردوو هەڵبژاردنی خولی چواردەهەمینی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوو، دوای ژماردنی دەنگەکان دوو لەکاندیدەکان "پزیشکیان و جەلیلی" کەوتنە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانەوە.

گوتیشی: ئەمڕۆ هەینی لە زۆربەی نوێنەرایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت.

 مەحموودیان باسی لەوەش کرد، خۆشبەختانە هەفتەی ڕابردوو توانیمان دەرفەتێک بۆ ئێرانییەکانی نییشتەجێ و ئەو گەشتیارانەی لە هەرێمی کوردستاندان بڕەخسێنین، کە لەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازەدا بەشداری بکەن.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوشێوەی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ هەینی 5ـی تەمموز دەرفەتی چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان  بۆ هەموو ئێرانییەکان ڕەخسێنراوە، دەشڵێت، پرۆسەی دەنگدان لە باڵەخانەی سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی لە کاتژمێر 8ـی بەیانی دەستی پێ کردووە، تاوەکو 6ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی جەختیکردەوە، سندوقێکی دیکەی دەنگدان لە کاتژمێر 10ـی بەیانی تاوەکو 12ـی نیوەڕۆ لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری کەلار دادەنرێت و ئێرانییەکان دەتوانن دەنگ بدەن، دەشڵێت: ئێرانییەکانی کەرکووک دەتوانن لە شارەدێی تازە دەنگی خۆیان بدەن.

ڕۆژی هەینی، 5ـی تەمموزی 2024، بنکەکانی دەنگدان لە ئێران دەرگاکانیان بە ڕووی دەنگدەراندا کردەوە، کە ئەمڕۆ هه‌ینی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران بەڕێوەدەچێت، کە تیایدا مەسعود پزیشکیان چاکسازیخواز و سەعید جەلیلی بناژۆخواز، ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بۆ ئەوەی جێگەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆککۆماری کۆچ کردووی ئێران بگرنەوە.

لەگەڵ کردنەوەی دەرگای بنکەکانی دەنگدان، ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی لە یەکێک لەبنکەکانی دەنگدان لە کاتژمێر 8ـی بەیانی

پێنجشەممە 4ـی تەممووزی 2024، بانگەشەی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی چواردەهەمین خولی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران کۆتایی هات و ناوەندی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی ناوخۆی وڵاتەکەش ڕایگەیاند، مەسعود پزیشکیان بە ژمارە 22 و سەعید جەلیلی بە ژمارە 44  ڕۆژی هەینی کێبڕکێی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکە دەکەن.

ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند، بەگوێرەی ماددەی 117ـی دەستوور و یاسای هەڵبژاردنەکان ژمارە 2764 لە 26ی تەممووزی 1985، گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار بەڕێوەدەچێت و لەم گەڕەدا تاکە پێوەری سەرکەوتن، بەدەستهێنانی زۆرینەی دەنگی هەڵبژاردنەکە دەبێت.

ناوەندەکە بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی هەینی، لە دایکبووانی 6ی تەممووزی 2006 و هەموو ئەوانەی لە 18 ساڵەوە بەرەوژوورن دەتوانن بەشداری دەنگدان بکەن بەو مەرجەی هەڵگری ناسنامەی ئێران بن.

پرۆسەی دەنگدانەکە تاوەکوو شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت، کێبڕکێکە لە نێوان مەسعوود پزیشکیان کاندیدی ڕەوتی ڕیفۆرمخوازەکان و سەعید جەلیلی کاندیدی بناژۆخوازەکان دەبێت، ئەمەش دوای ئەوەی هەینی ڕابردوو لە چوار کاندید ئەم دووانەیان هەرچەندە دەنگی زۆرینەیان هێنا بوو بەڵام بەهۆی ئەوەی دەنگی هیچ کامێکیان نەگەیشتە 1+50% پرۆسەکە چووە گەڕی دووەم ، بەڵام  ئەمڕۆ هەر کامێکیان دەنگی زۆرینە بەدەست بێنێت، دەبێتە سەرۆککۆماری نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران.
 

Fly Erbil Advertisment