نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی بەریتانیا دەکات

K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی پارێزگاران دەکات، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا.
هەینی (5ـی تەمموزی 2024) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: بەناوی ھەرێمی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە کییەر ستارمەر دەکەین بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گوتی: بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هاوبەشی بەردەوامم لەگەڵ خەڵک و سەرکردایەتیی بەریتانیا.
ڕۆژی (4ـی تەمموزی 2024) هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچوو، پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنەکە بەدەستهێنا و کۆتایی بە 14 ساڵ فەرمانڕەوایی پارتی پارێزگاران هێنا، هەروەها دەرگاکانی داونینگ ستریتی بەڕووی سەرۆکەکەیدا، کییەر ستارمەر، کردەوە.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە، پارتی کرێکارانی بەریتانیا بووە خاوەنی 412 کورسی کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەریتانیای بەدەستهێنا، پارتی پارێزگارانیش ژمارەی کورسییەکانی بۆ 121 کورسی کەمکردەوە.
On behalf of the Kurdistan Region of Iraq, I congratulate Sir @Keir_Starmer on becoming the Prime Minister of the United Kingdom. I look forward to enduring partnership with the people and leadership of the UK.
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) July 5, 2024