کییەر ستارمەر کابینەی نوێی حکوومەتی بەریتانیای ڕاگەیاند

K24 – هەولێر:
سەرۆکوەزیرانی هەڵبژێردراوی بەریتانیا کابینەی نوێی حکوومەتەکەی ڕاگەیاند و بۆ ئەم مەبەستەش ژمارەیەک پۆست یەکلا کرانەوە.
کییەر ستارمەر، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا، دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن، کە شا چارڵز ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دانانی بە فەرمی وەک سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، کابینەی نوێی حکوومەتەکەی ڕاگەیاند.
1- دەیڤد لامی، وەزیری دەرەوە
2- یەڤێت کووپەر، وەزیری ناوخۆ
3- جۆن هیڵی، وەزیری بەرگریی
4- شابانا مەحموود، وەزیری داد
5- وێس سترتینگ، وەزیری تەندروستی
6- بریجت فلیپسن، وەزیری پەروەردە
7- ئید میلیباند، وەزیری وزە
8- ڕەیچڵ ڕیڤز، وەزیری دارایی
9- جۆناسان رێینۆڵدس، وەزیری بازرگانی
10- ئەنگێلا ڕاینەر، جێگری سەرۆکوەزیران
ڕۆژی (4ـی تەمموزی 2024) هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوەچوو، پارتی کرێکارانی ئەو وڵاتە سەرکەوتنێکی گەورەی لە هەڵبژاردنەکە بەدەستهێنا و کۆتایی بە 14 ساڵ فەرمانڕەوایی پارتی پارێزگاران هێنا، هەروەها دەرگاکانی داونینگ ستریتی بەڕووی سەرۆکەکەیدا، کییەر ستارمەر، کردەوە.
بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکە، پارتی کرێکارانی بەریتانیا بووە خاوەنی 412 کورسی کە زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی بەریتانیای بەدەستهێنا، پارتی پارێزگارانیش ژمارەی کورسییەکانی بۆ 121 کورسی کەمکردەوە.