ئۆنروا داوای کۆتاییهێنانی شەڕ دەکات

فلیپ لازارینی، سەرۆکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیUNRWA لە پلاتفۆرمی "X" بڵاویکردووەتەوە، سەرەتای ئەم هەفتەیە، بەهۆی فەرمانێکی نوێی دیکەی چۆڵکردن کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئیسرائیلەوە دەرچووە، سەدان هەزار کەس ناچار بوون خان یونس و ڕەفەح لە باشوور بەجێ بهێڵن، کە گەورەترین فەرمانی چۆڵکردنە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2018ەوە. کاریگەری لەسەر نزیکەی چارەکە ملیۆنێک کەس هەیە.
لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەو هاووڵاتییانەی بەدوای سەلامەتییەکی نەبوودا دەگەڕێن، ناچارن چادر و پێکهاتەی خانووی کاتی دابنێن، زۆرجار لەنێو داروپەردووی ئەو بینایانەی کە بۆمباران کراون، ئەمەش لەکاتێکدا مەترسی تەقەمەنی نەتەقیوەی پاشماوەی بۆمبارانەکانی ئیسرائیل هەیە.
لازارینی دەڵێت، "هەفتەی ڕابردوو، ڕاگەیەندرا کە کچێکی تەمەن نۆ ساڵان بەهۆی تەقەمەنی نەتەقیوە لە خان یونس کوژراوە و شەش منداڵی دیکەش برینداربوون".
سەرۆکی UNRWA ڕوونیشی کردەوە کە مەترسییە گەورەکە هەڕەشەیە بەتایبەت لەسەر منداڵان، چونکە چەندان کاتژمێر بۆ کۆکردنەوەی ئاو و خۆراک سەرقاڵن و ناچارن مەودای دوور لە نێوان کۆمەڵێک پاشماوەی کەڵەکەبوودا بڕۆن.
ناوبراو خوازیاری کۆتایی هێنان بەو ئاوارەبوون و شەڕە بەردەوامەی کە دانیشتووانی کەرتی غەززە گرتووەتەوە و بووەتە هۆی نائومێد فەڵەستینییەکان بە زووترین کات کۆتایی بێت. هەروەها لازارینی داوای لە لایەنەکان کرد، بەبێ دواکەوتنی زیاتر بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە کە لەمێژە چاوەڕوان دەکرا.
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.