بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر هەلی کار ڕادەگەیەنێت

هەلی کار
هەلی کار

K24 – هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکوومی بە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە (خوێندنی ئینگلیزی) پێویستی بە ژمارەیەک لە مامۆستایانی (میلاک و وانەبێژ) و دەرچووانی دانەمەزراوە.

شەممە (6ـی تەمموزی 2024) بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر لەمیانەی ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکوومی بە سیستەمی وەزارەتی پەروەردە (خوێندنی ئینگلیزی) دەکەینەوە کە پێکدێت لە باخچەی منداڵان، قۆناغەکانی بنەڕەتی و ئامادەیی.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕایگەیاند، مامۆستایانی میلاک یان  وانەبێژ هەروەها دەرچووی دانەمەزراو کە ئارەزووی دەوامکردن و وانەوتنەوە دەکەن لە کۆمەڵگە پەروەردەییەکە دەتوانن تا 1ـی ئابی 2024، (سی ڤی) بە شێوەی (پی دی ئێف) بنێرن بۆ ژمارە واتسئاپی (07505106262).

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، دەڵێت: مەرجە پێشکەشکاران ئاستی زمانی ئینگلیزیان و  بڕوانامە و پسپۆڕییەکەیان ئاماژە پێبدەن، لەگەڵ ناونیشانی تەواو. هەروەها ئەگەر ئەزموونی وانەوتنەوەی پێشووتریان هەبێت، چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندنیان لەگەڵدا دەکرێت.

Fly Erbil Advertisment