سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی گفتوگۆیه‌كی كراوه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چینوتوێژه‌كانی سلێمانی ده‌كات

سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له گفتوگۆیه‌كی كراوه‌دا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چینوتوێژه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئاماژه به چه‌ندان پرسی گرنگ و په‌یوه‌ندیدار ده‌كات؛ هاوكات به بایه‌خه‌وه گوێ له خواست، داواكاری، پێویستی، پێشنیاز و تێبینییه‌كانی خه‌ڵك ده‌گرێت.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، 7ـی ته‌ممووزی 2024، كاتژمێر 9ـی شه‌و به كاتی هه‌رێمی كوردستان، به‌شی یه‌كه‌می گفتوگۆی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ چینوتوێژه‌كانی پارێزگای سلێمانی له كوردستان24 په‌خش ده‌كرێت.
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له‌م گفتوگۆیه‌كدا به وردی و بایه‌خه‌وه گوێ له خواست، داواكاریی، پێویستی، پێشنیاز و تێبینییه‌كانی خه‌ڵك ده‌گرێت و وه‌ڵامی پێویستیان ده‌داته‌وه.
نوێنه‌رانی چینوتوێژه‌كانی پارێزگای سلێمانی به خۆشحاڵییه‌وه پێشوازیی و میوانداری سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌ن و سلێمانی به ماڵی خۆی ده‌زانن، له به‌رانبه‌ردا سه‌رۆكوه‌زیران پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت "خۆم به خزمه‌تكاری هه‌مووتان ده‌زانم."
سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی له گفتوگۆیه‌كه‌یدا تیشك ده‌خاته سه‌ر چه‌ندان پرس له‌وانه‌یش پرسی "هه‌ژماری من" كه بۆ خزمه‌تی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان دانراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی سه‌رنج بۆ ئه‌وه ڕاده‌كێشێت، چه‌ندان گفتوگۆی هاوشێوه‌ی له‌گه‌ڵ چینوتوێژه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه و خۆشحاڵ بووه له نزیكه‌وه بۆچوونه‌كان له نێوانیان یه‌كدی ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن.