ئامانجه سیاسییه‌كانی پشت سووتاندنی بازاڕه‌كانی كوردستان له به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" تاوتوێ ده‌كرێت
سووتانی بازاڕه‌كانی كوردستان ڕووداوێكی ئاسایی و سروشتی نه‌بوون، به‌ڵكوو ئامانجی لایه‌نێكی سیاسی بوو بۆ لێدان له قوت و نانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و لێدان له ئابوورییه‌كه‌ی له پاڵ هه‌موو لێدانه سیاسیی و ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی دژ به هه‌رێمی كوردستان. به‌رنامه‌ی "بۆ هه‌مووان" كه له لایه‌ن سه‌هین موفتی له كوردستان24ـوه پێشكه‌ش ده‌كرێت، بۆ تاوتوێكردنی هه‌وڵ و ئامانجه‌كانی پشت ئه‌م ڕووداوانه كه (په‌كه‌كه) ده‌ستی تێدا بووه، میوانداری هه‌ر یه‌ك له ئه‌كادیمیست و شاره‌زایه‌كی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارێكی پێشووتری په‌رله‌مانی كوردستان و چاودێرێكی سیاسی كردووه.
له سه‌ره‌تادا سامان سۆرانی، ئه‌كادیمیست و شاره‌زای په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هێمای بۆ ئه‌وه كرد، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له به‌یاننامه‌ی یه‌كه‌میدا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك پارتی سیاسی و دژایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ریان ڕاگه‌یاندووه، له‌وانه‌یش پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
سامان سۆرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌كه‌كه خه‌باتی بۆ نه‌ته‌وه نه‌كردووه، به‌ڵكوو ئه‌وه‌ی بۆ پرسی كورد كردوویه‌تی وه‌ك خۆیان ده‌یڵێن خه‌یاڵ و دروشمبازی بووه. په‌كه‌كه له بنه‌ڕه‌وه بۆ ئامانجێكی دیكه دروست بووه و كۆمه‌ڵێك دروشم و په‌یامی یۆتۆپیایایی هه‌ڵگرتووه. ته‌نانه‌ت له مێژووی ئه‌م حزبه‌دا ڕوون بووه‌ته‌وه هه‌ر پرس و بابه‌تێكی نه‌ته‌وه له لایه‌ن ئه‌وه‌وه به ئامانج گیراوه و لێی داوه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌یش ڕ‌اكێشا، په‌كه‌كه به‌هۆی ڕه‌فتاره‌كانییه‌وه كه گوماناوی و زبرن، ئه‌و چالاكییانه‌یشی كه له ئه‌ورووپادا به فۆرمێكی توند ده‌یانكات، وایكردووه، ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ژاپۆن و وڵاتانی دیكه‌یش وه‌ك پارت و ڕێكخستنێكی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. "مای نیگه‌رانییه ئه‌م ناوزه‌دكردنه‌ی په‌كه‌كه كێشه‌ی بۆ دۆزی كوردیش دروست كردووه!"
فازڵ به‌شاره‌تی، سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتاری پێشووتری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌رانبه‌ر به كورد و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات ڕۆژ به ڕۆژ ڕاستی ئه‌و حزبه ده‌رده‌خات و كرده‌وه‌كانی ده‌بێته مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی نه‌یارانی كورد. ئه‌و پارته له بری خه‌باتی سیاسیی و چه‌كداری له باكووری كوردستان، گێچه‌ڵ و ئاژاوه‌گێڕییه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان گواستووه‌ته‌وه.
فازڵ به‌شاره‌تی تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كاروانی ئاوه‌دانی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته "چقڵی چاوی نه‌یاران"ـی، چونكه كوردستان به‌ره‌و به‌ده‌وڵه‌تبوون و خاوه‌نی ئابوورییه‌كی به‌هێز ده‌بات، مه‌ترسییه‌كه‌یش له‌وه‌دایه، شه‌ڕی نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕه سیاسییه‌كه ده‌رچووه و بووه‌ته شه‌ڕی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستبردن بۆ نان و قوتی خه‌ڵكی گشتی.
به‌ختیار تاڵه‌بانی، چاودێری سیاسی تێبینی ئه‌وه‌ی كرد، سووتاندنی بازاڕه‌كانی كوردستان، درێژكراوه‌ی كۆمه‌ڵیك تاوان و مه‌رامی سیاسیی و ئابوورین دژی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره سیاسییه‌كه‌ی و حوكمڕانییه‌كه‌ی. ئه‌م ڕووداوانه له شوباتی 2014ـوه چه‌كه‌ره‌یان كرد، كاتێك بڕیار درا قوت و نانی خه‌ڵكی كوردستان ببڕێت، دواتر له 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به لووتكه گه‌یشت، ئێسته‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامی پێ بده‌ن.
به‌ختیار تاڵه‌بانی ڕوونی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی پیلانگێڕی له دژی هه‌رێمی كوردستان له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیان لێ ده‌كرێت و كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت. ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونێكی سیاسیی و قانوونی و ده‌ستووریی و دانپێنراوی عێراقی و نێوده‌وڵه‌تییه و په‌كه‌كه و هاوئاوازه‌كانی مه‌به‌ستیانه لێی بده‌ن و پاوانخوازی خۆیانی تێدا بگێڕن.