ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی دیاربەکر- چەولیگ تەقەی لێ کرا

K24 – دیاربەکر:

لەسەر ڕێگەی نێوان دیاربەکر- چەولیگ ئۆتۆمبێلێک تەقەی لێ کرا و لە ئەنجامدا 6 کەس برینداربوون.

ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕێگەی نێوان دیاربەکر-چەولیگ درایە بەر دەستڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا 6 کەس بریندار بوون، کە لە نێویاندا ژنێک و منداڵێکبوون، برینی سێ کەسیشیان سەختە.

ئەوەش زانراوە کە 2 کەس بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان سپاردووە. ناوەکان بریتین لە هێبون فەهریئۆغڵو و ڕێشیت ئاکیۆل. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.