محه‌ممه‌د عه‌لی: مه‌سعود پزیشكیان ئاراسته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌گۆڕێت

شاره‌زایه‌كی كاروباری ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپا و ڕۆژئاوا پێویستی به گفتوگۆ و دانوستان هه‌یه؛ هاوكات ده‌شڵێت، گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ئێران‌دا ده‌كرێت.
ڕۆژی شه‌ممه، 6ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم، شاره‌زای كاروباری ئێران تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن مه‌سعود پزیشكیان گۆڕانكاری له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بكرێت.
محه‌ممه‌د عه‌لی حه‌كیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بارودۆخی ئێران به‌هۆی سزاكانی سه‌رییه‌وه قورس بووه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پزیشكیان كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م سزایانه كه‌م بكاته‌وه.
ناوبراو باسی له‌وه‌ش كرد، پزیشكیان خۆی به‌ڵێنی داوه بۆ سووككردنی باری گرانی سه‌ر شانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێران به ڕووی وڵاتاندا بكرێته‌وه و ئابووری وڵاته‌كه‌ی هه‌ندێك باش بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش به وریاییه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌كات.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه گوتیشی، ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ورووپا و ڕۆژئاوا پێویستی به گفتوگۆ و دانوستان هه‌یه به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به پرسی ناوكی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی ئه‌منی و ئابووری.
ڕۆژی شەممە (6ـی تەمموزی 2024) ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیەندرا و مەسعود پزیشکیان بە نۆیەمین سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا.
بە گوێرە ئەنجامەکان، ڕێژەی بەشداریی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماریدا 49.8% بووە، لە کۆی 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگی سەندووقەکانی دەنگدانی دەرەوە و ناوخۆی ئێران، مەسعود پزیشکیان لە بەرەی چاکسازیخوازەکان بە 16 ملیۆن و 384 هەزارو 403 دەنگ بە نۆیەمین سەرۆککۆماری ئێران هەڵبژێردرا.