کەرکووک.. داوا ده‌كرێت سەربازگەی تۆبزاوە بكرێته‌ مۆنۆمێنت

K24 – هەولێر:

سەربازگەی تۆبزاوە لە باشووری کەرکووک کە وێستگەی ئەنفالی کورد بوو، ڕيکخراوەکانی بواری ئەنفال و جینۆساید داوادەکەن بکرێتە مۆنۆمێنتێک بۆ ئەوەی ئەو تاوانە گەورەیەی کە لە بەرامبەر خەڵکی کوردستان ئەنجامدراوە ون نەبێت و ببێتە یادگە و شوێنێک بۆ نەوەکانی داهاتوو.

حەسەن بارام، ڕزگاربووی ئەنفال بۆ کوردستان24 دەڵێت: هاتن بۆ تۆپزاوە کۆمەڵێک برین ئەکولێنێتەوە، لێرەوە ئازیزانمان هەموو کۆ کرانەوە هەر لێرەش پرۆسەی قڕکردن و لەناوبردنی گەلەکەمان دەستی پێ کرد، لێرە هەموومان خزم و کەسوکارمان بیر دێتەوە.

چەند ڕێکخراوێکی مەدەنی و بواری جینۆساید و ئەنفال داوای پاراستنی شوێنی سەربازگەی تۆپزاوە و دروستکردنی مۆنۆمێنتکی شایستە لە سەربازگەکە دەکەن.

هەموو ئەو هەوڵانەی کە تا ئێستە بۆ دروستکردنی مۆنۆمێنتی ئەنفال لەتۆبزاوە دراون بێ ئەنجام بوونە، ڕێخراوەکانی بواری جینۆساید و ئەنفال وەوکو گرووپێکی فشار دەیانەوێت ئەو هەنگاوە خيراتر بکەن.

Fly Erbil Advertisment