مالیزیا خەڵاتی "کۆچی پێغەمبەرانە"ـی بە د. عەلی قەرەداغی دا

شانشینی مالیزیا خەڵاتی "کۆچی پێغەمبەرانە"ـی بۆ کەسایەتیی ئیسلامیی نێودەوڵەتی، بە د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانایانی موسڵمان دا.
شانشینی مالیزیا لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، خەڵاتی "کۆچی پێغەمبەرانە"ـی بۆ کەسایەتیی ئیسلامیی نێودەوڵەتی، بە د. عەلی قەرەداغی، سەرۆکی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانایانی موسڵمان بەخشی.
خەڵاتەکە، وەکوو پێزانینێک بۆ هەوڵەکانی لە پێشخستنی بیرکردنەوەی میانڕەو لە ئیسلامدا، بەتایبەتی لە لایەنی مەبەستەکانی شەریعەت و ئیسلام و دەوڵەت؛ بە د. عەلی قەرەداغی دراوە.
شانشینی مالیزیا، ساڵانە لە ڕێوڕەسمێکی گەورەدا و لە یادی ساڵی نوێی کۆچی، بە کەسایەتییەکی ئیسلامیی نێودەوڵەتی دەدات. ئەمساڵیش، ڕێوەڕەسمەکە بە بەشداریی سوڵتان ئیبراهیم ئەسکەندەر، پاشای مالیزیا و گەورە بەرپرسانی حکوومەت بەڕێوە چوو.
ڕۆژی 08-01-2024، لە شەشەمین كۆنگرەی یەكێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان كە لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوە دەچێت، پڕۆفیسۆر د. عەلی قەرەداغی بە دەنگی 91%ـی بەشداربووانی كۆنگرە وەك سەرۆكی یەكێتیی جیهانی موسڵمان هەڵبژێردرا. د. عەلی قەرەداغی پێشتر ئەمینداری گشتیی یەكێتیی جیهانیی زانایانی ئایینی ئیسلام بووە، یەكەم سەرۆكی یەكێتیی جیهانی د.یوسف قەرزاوی بوو.
د. عه‌لى قه‌ره‌داغى له گوندى نه‌وتى، سه‌ر به شارۆچكه‌ى قه‌ره‌داغى پارێزگاى سلێمانى له مانگى ته‌مموزى ساڵى 1949 لەدایک بووە و سه‌ره‌تاى فێربوون و خوێندنى زانسته‌كانى هەمان گوند دەست پێ کردووە و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌موو قورئانى پیرۆزى له‌به‌ر كردووه. دواتر چووه‌ته سلێمانى و ئیجازه‌ى دوانزه عیلمى له‌سه‌ر ده‌ستى (مامۆستا شێخ مسته‌فا قه‌ره‌داغى) وه‌رگرتووه، له‌لای مامى شێخ نه‌جمه‌دین و زۆربه‌ى زاناكانى سلێمانى وانه‌ى خوێندووه. دواتر چووه‌ته شارى به‌غداد و له خزمه‌تى كۆمه‌ڵێك گه‌وره زاناى به‌ناوبانگى عێراق و كوردستاندا درێژه‌ى به خوێندنى زانسته‌كان داوه، له‌و مه‌لا و زانا گه‌ورانه، (مه‌لا عبدالكریمى موده‌ڕیس) و (مامۆستا شێخ عبدالقادر)ى وتاربێژ.
له ساڵى 1969 په‌یمانگەى ئیسلامى ته‌واو کردووه و یه‌كه‌مى په‌یمانگە بووه، یه‌ك ساڵ دواى ئه‌وه له ساڵى 1970 ئیجازه‌ى عیلمى مهلایهتیى وه‌رگرتووه. دواتر په‌یوه‌ندى كردووه به كۆلێژى ئیمام ئه‌عزه‌م له به‌غداد بۆ خوێندنى به‌كالۆریۆس له شه‌ریعه‌تى ئیسلامی‌دا له ساڵى 1975، به پله‌ى نایاب كۆلیژى ئیمام ئه‌عزه‌مى ته‌واو كردووه.
له ساڵى 1980 ڕوو ده‌كاته وڵاتى میسر و له‌وێ بڕوانامه‌ى ماسته‌رى به پله‌ى نایاب له فیقهی به‌راوردكاریدا له كۆلیژى شه‌ریعه و یاسا له زانكۆى ئه‌زهه‌ر به‌ده‌ست ده‌هێنێت. دواتر له ساڵى 1985 له‌هه‌مان كۆلێژ و له‌هه‌مان زانكۆ، له بوارى (گرێبه‌ست و مامه‌ڵه داراییه‌كان)دا بڕوانامه‌ى دكتۆراى به پله‌ى نایاب له‌گه‌ڵ روتبه‌ى یه‌كه‌مى شه‌رف به‌ده‌ستهێناوه.
له ساڵى 2004 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زاناى جیهانى، یه‌كێتى جیهانى زانایانى موسوڵمانیان دامه‌زراندووه، له ساڵى 2011 بووه‌ته ئه‌میندارى گشتیی یه‌كێتیى جیهانى زانایانى موسڵمان تا ساڵى 2024، و بە دەنگی زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره بووەته سه‌رۆكى یه‌كێتییەکە.
د. عەلی قەرەداغی خاوه‌نى زیاتر له 100 توێژینه‌وه و ده‌یان كتێبە به زمانى عه‌ره‌بى و به‌شێك له كتێبه‌كانی وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانى كوردى و زمانه‌كانى تر.