هۆی گرانبوونی مریشک ئاشکرا دەکرێت

بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە کوردستان
بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر ڕایگەیاند، گرانبوونی مریشک تەنیا ماوەییە، کەمیی بەرهەمی مریشکیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە  لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی پەلەوەراندا.

دووشەممە، 8ـی تەمموزی 2024، هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، گرانبوونی مریشک تەنیا ماوەییە، ئێستە بەشێک لە کێڵگەکانی پەلەوەری بەتاڵن و خەریکن دادەنرێنەوە.  

ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، "کەمیی بەرهەمی مریشکیش بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە لە کێڵگەکانی بەخێوکردنی پەلەوەرداندا، هەروەها بەهۆی ئەوەی لە وەرزی هاوینیش هۆڵەکان کەمتر هێلکە بۆ تروکاندن دەنێنەوە" .

هێمن سەید موراد دەشڵێت: "ئێستە نرخی کیلۆیەک مریشکی گەورە لە کێڵگە پەلەوەرییەکاندا بە سێ هەزار و 200 دینارە و لە بازاڕەکاندا بە سێ هەزار و 700 دینارە. مریشکی بچووکیش کە ڕەوانەی ناوەراست و باشووری عێراق دەکرێت، بە دوو هەزار و 600 دینارە، کە لەڕووی تەندروستیەوە مریشکی کێش بچووک زۆر باشتر و تەندروستترە لە مریشکی گەورە. هەروەها لە ڕووی ئابووریشەوە زۆر باشترە هەم بۆ هاووڵاتیی و هەم بۆ خاوەن پرۆژە".

Fly Erbil Advertisment