پۆڵەندا: سەرکەوتنی چەپەکانی فەرەنسا ڕووسیای نیگەران کردووە

سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا ڕایدەگەیەنێت، بەدەستهێنانی زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانی فەرەنسا لەلایەن چەپەکانەوە، رووسیای بەتەواوی نیگەران کردووە.

لە پەیامێکدا دەربارەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەڕەنسا، دۆناڵد تەسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا لە تۆڕی ‘ئێکس’ ڕایگەیاند، سەرکەوتنی چەپەکان نیشانەی جۆش و خرۆشیی فەرەنسییەکانە، هەرچەندە سەرکەوتنی چەپەکان ڕووسیای خەمبار و دڵتەنگ کردووە، چونکە ڕووسیا دەیویست ڕاستڕەوەکان دەسەڵات بگرنە دەست.

لەبەرامبەردا، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوە داوە، دەنگدانی فەرەنسییەکان بەو شیوەیە، نیشانەی ناڕازیبوونیانە بەو دەسەڵاتەی ئێستا حوکمی وڵاتەکەیان دەکات، بەتایبەتی لەسەر ئاستی سیاسەتی دەرەوە، بۆیە فەرەنسییەکان دەیانەوێت حکوومەتی ئێستایان کۆتایی پێ بهێنن.

حەوتی ئەم مانگە لە 501 بازنە گەڕی دووەم و یەکلاکەرەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوەچوو، لەگەڕی یەکەمدا ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدان %66.7 بوو، تیایدا هاوپەیمانی گردبوونەوەی نیشتمانی ڕاستڕەوەکان بە سەرۆکایەتیی مارێن لۆپێن توانیان لە%33ی دەنگەکان بەدەست و ڕیزبەندی یەکەمی گەڕی یەکەم بن، هەروەها هاوپەیمانێتییەکەی ئیمانوێل ماکرۆن تەنیا %20ی دەنگەکانی بەدەست هێنا و لە پلەی دووەم بوو، بەڵام لە گەڕی دووەمدا ئەنجامەکان بۆ ڕاستڕەوەکان پێچەوانە بووەوە و بۆ سێیەمی هەڵبژاردن دابەزین و هاوپەیمانەکەی ماکرۆنیش هەر لە دووەم مایەوە  و چەپەکان بوونە یەکەمی هەڵبژاردنەکانی فەرەنسا.

Fly Erbil Advertisment