له ساڵێكدا 272 ڕۆژی عێراق خۆڵبارین و تۆزاوییه

ڕێككهوتی 12ـی ته‌ممووز ڕۆژی جیهانیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی خۆڵبارینه کە لەلایەن کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند کراوه؛ ئه‌م ڕۆژه بۆ عێراقییه‌كان ڕۆژێكی دیكه‌ی قورسه له پاڵ نه‌هامه‌تییه‌كانی دیكه‌ی سیاسیی و ئابووریی و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی كه ئه‌م وڵاته‌ی گرتووه‌ته‌وه.
نەتەوە یەکگرتووەکان له ڕاپۆرته‌كانیدا باس لەوە دەکات ڕێژه‌ی 25%ـی شه‌پۆله‌كانی خۆڵبارین بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە دروست دەبێت، بەتایبەتی لە گۆڕانی بەردەوامی بەکارهێنانی زەوی یان هەڵوەرینی دار و چالاکییە نەرێنییەکانی دیکەی مرۆڤ لەسەر سروشت.
لە عێراق کە پێنجەم وڵاتی زیانبه‌ركه‌وتوو و قوربانیی گۆڕانی کەشوهەوا و وشکەساڵییە، ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ی به تێكڕا و له ئاسته جیاجیاكاندا ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆله‌كانی خۆڵبارین ده‌بێته‌وه، له ماوه‌ی ساڵێكدا 272 ڕۆژه، له كاتێكدا پێشبینی ده‌كرێت تاوه‌كوو ساڵی 2050 ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژانه بۆ 300 ڕۆژ له ساڵێكدا به‌رز ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش ده‌كاته ڕێژه‌ی 75%ـی ڕۆژانی ساڵ له عێراقدا.
پێشتر لە ساڵی 2022ـدا له عێراق خۆڵبارینی توند بە جۆرێک دووبارە بووەوە کە لە ماوەی یەک مانگدا حه‌وت جار ڕووی دا و به‌هۆی كاریگهرییهكانیشییهوه كه‌سێك مرد و پێنجی دیكه‌یش خنكان.
عێراق له ساڵی 2023ـدا پلەی یەکەمی له وڵاتانی عەرەبی و شەشەمی جیهانی له پیشبوونی هه‌وا به ده‌ست هێنا، بەو پێیەی قەبارەی تەنۆلکەکانی ناو هەوا گەیشتبووه 43.8 مایکرۆگرام/م3، کە بریتییە لە چڕیی تەنۆلکەکان کە قەبارەیان لە 2.5 مایکرۆگرام زیاترە و دەبێتە هۆی کێشەی جددی لە کۆئەندامی هەناسەدان.