تێگران یه‌گاڤیان: فه‌ره‌نسا ده‌چێته ناو قۆناغ و قه‌یرانێكی سیاسیی و ئابوورییه‌وه

پرۆفیسۆرێكی فه‌ره‌نسی ئاماژه به‌وه ده‌كات له داهاتوویه‌كی نزیكدا فه‌ره‌نسا ده‌چێته ناو قۆناغ و قه‌یرانێكی نه‌خوازراوی سیاسیی و ئابوورییه‌وه؛ ده‌شڵێت، ڕاستڕه‌وه‌كان كێشه‌كانی وه‌ك فه‌ڵه‌ستین و ئیسلامۆفۆبیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌كار ده‌هێنن.
تێگران یه‌گاڤیان، پرۆفیسۆر له زانكۆی نێوده‌وڵه‌تیی شیله‌ر تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، تا ئێسته براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فه‌ره‌نسا دیار نییه، ئه‌گه‌ریش چه‌په‌كان براوه بن، سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی فه‌ره‌نسا له چه‌په‌كان ده‌بێت.
تێگران یه‌گاڤیان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه فه‌ره‌نسا پێ ده‌نێته قۆناغ و قه‌یرانێكی نوێوه، نه‌خاسمه ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانی ئابووری ده‌بێته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئیمانوێڵ ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ناچار ده‌بێت كه‌سێكی چه‌پ ڕابسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكوومه‌ت.
باسی به‌وه‌ش كرد، زۆر سه‌خته میانڕه‌وه‌كان و چه‌په‌كان به‌یه‌كه‌وه ئه‌م قۆناغه پێك بهێنن، به‌ڵكوو ململانێكان له نێوانیاندا سه‌باره‌ت به ده‌سه‌ڵات و بڕیاره‌كان توند ده‌بن.
تێگران یه‌گاڤیان تێبینی ئه‌وه‌ی كرد، ڕاستڕه‌وه‌كان ته‌نانه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان كێشه ده‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك فه‌ڵه‌ستین و ئیسلامۆفۆبیا به‌كار ده‌هێنێت.