عێراق.. گەندەڵی لە زیاد بوونە
تا دێت قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له به‌نده‌ره‌كانی عێراق زۆرتر دەبێت و ڕێژه‌كه‌شی گه‌یشتووه‌ته 20 ملیار دۆلار، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش له گه‌نده‌ڵی به‌نده‌ره‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، په‌یوه‌ندیی نێوان تاوانباری سه‌ره‌كیی دزیی سه‌ده و ئه‌و گه‌نده‌ڵییه ئاشكرا ده‌كات، كه له به‌نده‌ره‌كان هه‌یه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ته‌واوی كۆت وبه‌نده‌كانی سه‌ر "نوور زوهێر" هه‌ڵگیراون و ئێستە ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی له جاران زیاتریش بووه و ده‌شڵێت، ده‌ستی لایه‌نی خاوه‌ن هه‌ژموون له‌پشت ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه هه‌یه، بۆیه تا ئێستە ناتوانرێت كۆنترۆڵی ئه‌و بابه‌ته بكرێت.
هه‌روه‌ها دووپاتیش ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، نابێت چاوه‌ڕێی پێشكه‌وتنی ئابووریی عێراق بكه‌ین.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له به‌نده‌ره‌كانی باشووری عێراق بووه‌ته بابه‌تی گه‌رمی مێدیاكان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، سه‌رۆكی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵیی به‌نده‌ره‌كان په‌یوه‌ندیی نێوان دۆسیه‌ی دزیی سه‌ده و گه‌نده‌ڵیی به‌نده‌ره‌كانی باشووری ئه‌و وڵاته ئاشكرا ده‌كات و هه‌ژموونی نوور زوهێر، تاوانباری سه‌ره‌كیی دۆسیه‌ی دزیی سه‌ده به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كان و لابردنی كۆت و به‌نده‌كانی سه‌ر ناوبراو به نموونه‌یه‌كی زه‌قی ئه‌و بابه‌ته ده‌هێنێته‌وه، كه به دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار تاوانباره.
یاسر حوسه‌ینی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی تایبه‌ت به لێكۆڵینه‌وه له گه‌نده‌ڵیی به‌نده‌ره‌كان له په‌رله‌مانی عێراقی دووپاتی كرده‌وه، "وێڕای زۆری ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌سه‌ر نور زوهێر به‌رزكراونه‌ته‌وه، كه ڕای گشتیی عێراقی هه‌ژاندووه، تا ئێستەش ناوبراو هه‌ژموونی به‌سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی باشووری عێراقه‌وه هه‌یه و ته‌واوی كۆتوبه‌نده‌كانی سه‌ر ناوبراو له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵگیراون و ده‌سه‌ڵاتی ئێستەی له پێشتریش زیاتر بووه، ئه‌مه‌ش وه‌ك مه‌ته‌ڵێكی هه‌ڵنه‌دراوه ماوه‌ته‌وه".
به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی نور زوهێر بۆیان نامۆیه ئه‌وه‌یه، هه‌رچه‌ند دۆسیه‌ی ناوبراو بۆ ڕای گشتی بوروژێندرێت بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان، له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی قووڵه‌وه سه‌رجه‌م ئامرازه‌كان به‌كار ده‌هێنرێن، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره كپ و بێده‌نگ بكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش خاڵێكی دیكه‌ی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه گه‌وره‌یه‌یه، كه له به‌نده‌ره‌كانی باشووری عێراق له ئارادایه.
حوسه‌ینی گوتیشی، "گه‌نده‌ڵی له به‌نده‌ره‌كان وه‌ك مۆته‌كه‌یه و چه‌ندین لایه‌نی ناو حكوومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌تیش ده‌ستیان له‌پشت ئه‌و بابه‌ته‌یه".
هه‌ر سه‌باره‌ت به پرسی گه‌نده‌ڵی له به‌نده‌ره‌كانی عێراق، ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێشتریش ڕایگه‌یاندووه، "قه‌باره‌ی به‌هه‌ده‌ردان له به‌نده‌ره‌كان گه‌یشتووه‌ته 20 ملیۆن دۆلار و ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵ نه‌كرێت، به‌رده‌وام و زیاتر ده‌بێت".
حوسه‌ینی جه‌ختی لەوەش کردەوە، "ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی گه‌نده‌ڵی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستە بمێنێته‌وه، ناتوانین چاوه‌ڕێی باشتربوونی ئابووریی وڵات بكه‌ین و دووپاتی كرده‌وه، هۆكاری ئه‌و مۆته‌كه مه‌ترسیداره، كۆمپانیای گشتیی به‌نده‌ره‌كان و وه‌زیرانی گواستنه‌وه‌ن له حكوومه‌ته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق، به حكوومه‌تی ئێستەشه‌وه و ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه، ئایا حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ده‌سته گه‌وره و به‌هێزه ببێته‌وه كه له پشت گه‌نده‌ڵییه‌وه هه‌یه یان نا؟".