ماتیۆ میلەر: بە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ گۆڕانی ڕیشەیی لە سیاسەتەکانی ئێران ڕوو نادات

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئێران نابێتیە هۆی گۆڕانکاریی ڕیشەیی لە سیاستەکانی ئەو وڵاتە، چونکە دوا بڕیار لای ڕێبەری باڵایە، نەک سەرۆککۆمار.

میلەر گووتیشی "ئەگەر سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران بتوانێت گۆڕان لە سیاسەتی بەرنامەی ئەتۆمی بکات و دەست لە پاڵپشتیی گروپە چەکدارەکان هەڵبگرێت، ئەوا پێشوازیی لە هەنگاوەکانی دەکەین، بەڵام بڕوامان نییە، ئەمانە ڕوو بدەن".

هەروەها دەڵێت، "پێمان وا نییە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران ببێتە هۆی گۆڕانی بنەڕەتی لە سیاسەتەکانی تاران لە جیهاندا. چونکە لەکۆتایی ڕێگەکەدا ئەوە سەرۆکۆماریی ئێران نییە، کە بڕیاری کۆتایی لە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی دەدات، بەڵکو ڕێبەری باڵا عەلی خامنەییە". بێگومان، ڕای ئەویش سەبارەت بە سیاسەتی ئیران ڕوونە و بژاردەکانی خۆی دیاری کردووە.

ماتیۆ میلەر، ئەوەشی خستە ڕوو، "کە گومانی تێدا نییە ئەگەر سەرۆکی نوێێ ئێران دەسەڵاتی هەبێت، سیاسەتی بەرنامەی ئەتۆمی بگۆڕێت و  لە پاڵپشتیی گروپە چەکدارەکان بووەستێت، ئەوا ئێمە پێشوازیی لە هەنگاوەکانی دەکەین. بەڵام بەداخەوە گومانمان هەیە ئەمانە ڕوو بدات".

ڕۆژی هه‌ینی 28ـی حوزه‌یرانی 2024، پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری نوێی ئێران له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد.

له‌م باره‌وه‌ ئه‌حمه‌د وه‌حیدی، وه‌زیری ناوخۆی ئێران به‌ كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، ئێرانییه‌كان سه‌رۆكێكی نوێی خۆیان له‌ شوێنی ئیبراهیم ڕەئیسی، سه‌رۆكه‌ كۆچكردووه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن.

دوای پڕۆسەی دەنگدانی گەڕی یەکەم، هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران چووە گەڕی دووەمەوە و لە ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی چواردەهەمین خولی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆکایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیەندرا و مەسعود پزیشکیان بە نۆیەمین سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا.

بە گوێرە ئەنجامەکان، ڕێژەی بەشداریی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆماردا %49.8 بووە و ئاژانسی ئیرنا بڵاوی کردووتەوە، لە کۆی 30 ملیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگی سەندووقەکانی دەنگدانی دەرەوە و ناوخۆی ئێران، مەسعود پزیشکیان لە بەرەی چاکسازیخوازەکان، بە 16 ملیۆن و 384 هەزارو 403 دەنگ بە نۆیەمین سەرۆککۆمار هەڵبژێردرا.

هەروەها سەعید جەلیلی، لە بەرەی نەریتخوازەکان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی سەرۆککۆمار توانیویەتی 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگ بێنێت.

ئێوارەی ڕۆژی 19ـی ئایاری 2024، هێلیکۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی كۆچكردووی ئێران و یاوەرانی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە لە سنووری پارێزگای تەورێز کەوتە خوارەوە. دوای 18 کاتژمێر گەڕان، هێلیکۆپتەرەکە بە تێکشکاوی دۆزرایەوە و سەرجەم سەرنشینانی هێلیکۆپتەرەکە کە نۆ کەس بوون، مردن و دیارترینیشیان ڕه‌ئیسیی و حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بوون.

دوای ئەو ڕووداوەش، عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، دوای گیان لەدەستدانی ڕەئیسی، محەمەد موخبیر، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، ئیدارەی دەسەڵاتی جێبەجێکاری وڵات دەگرێتە ئەستۆ.

Fly Erbil Advertisment