توێژەرێکی سیاسی: ئەمەریکا، عێراق بەجێ ناهێڵێت

توێژه‌رێكی سیاسی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق باس نه‌كردووه و پلانی هه‌یه هێزه‌كانی هاوشێوه‌ی ژاپۆن، له عێراقیش بمێننه‌وه.
پرسی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نها له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراقدا جێی مشتوموڕه؛ دوای سێ گه‌ڕی دانوستان، هێشتا ئه‌وه‌ی لێ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، به‌دڵی عێراقییه‌كان نییه. هه‌رچی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایه دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی مه‌ترسییه‌كانی داعشن نه‌وه‌ك پرسی دیكه، بۆ ئەوەی جارێكی دیكه مه‌ترسییه‌كانی داعش سه‌رهه‌ڵ نه‌داته‌وه.
دوای ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه و دانوستان له نێوان شاندی باڵای سه‌ربازیی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، دواجار كاره‌كه به سێ لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئه‌منی، سنوور و توانای هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق؛ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و جێگری یاریده‌ده‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كۆبوونه‌وه.
سوودانی، جه‌ختی له‌سه‌ر ڕێوشوێنه‌كانی كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش كردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا خواستی وڵاته‌كه‌ی بۆ كاراكردنی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی هه‌ردوولا دووپات كردووه‌ته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا، شاندی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕایانگه‌یاندووه، په‌ره‌ی زیاتر به بواره‌كانی پڕ چه‌ككردن، ئاسایش و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی عێراق ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ پشتیوانیی ئاسایش و سه‌روه‌ری عێراق، گه‌شه‌پێدانی ئابووری و پێشخستنی له گشت بواره‌كاندا.
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له عێراق، سه‌عید به‌دری، توێژه‌ری كاروباری سیاسی عێراق بۆچوونی وایه، ئه‌مه‌ریكا پلان بۆ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی داده‌نێت و ده‌یه‌وێ سیناریۆی هێزه‌كانی له ژاپۆن دووباره بكاته‌وه و هێزكانی له عێراق بهێلێته‌وه. به جۆرێك ئه‌مه‌ریكا به ڕاشكاوی ڕایگه‌یاندووه، نایه‌وێت له عێراق بچێته ده‌ره‌وه و پابه‌ندی هیچ خشته‌یه‌كیش بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی نابێت.