کریستیانەکانی عێراق: ئایدۆلۆجیای داعش بنبڕ نه‌كراوه
كریستییانه‌كان هێشتا لەناو ترس و تۆقاندنی دڕنده‌یی داعشدا ده‌ژین و پێیان وایه سه‌ره‌ڕای تێكشكانی داعش له ڕووی هێزه‌وه، به‌ڵام هۆشداری له ئایدۆلۆجیای داعش و بیركردنه‌وه‌كانی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌ده‌ن و پێیان وایه هێشتا داعش ماوه.
پێگه‌ی "ئه‌لیتیا"ـی تایبه‌تمه‌ند به كاروباری كریستییانه‌كان له جیهان، له ڕاپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانكارییانه‌ی داعش له عێراق کردی، دوای تێكشكاندنی له ڕووی هێزه‌وه، به‌ڵام ئێستاشی له گه‌ڵدا بێت، ئایدۆلۆجیا و بیركردنه‌وه‌كانی داعش له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا به‌زه‌قی به‌دی ده‌كرێت و بنبڕ نه‌كراوه.
پێگه‌كه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دوای 10 ساڵ، هه‌زاران كه‌س لە مووسڵ و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی داعشه‌وه به‌جێ بهێڵن. ئێستا كریستییانه‌كان به گومان و ترسه‌وه له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێكانی ناوچه‌كه ده‌ڕوانن و پێیان وایه، كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی داعش مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه ئایینیه‌كان له عێراق و سووریا داناوه.
ئێستا كریستییانه‌كان به ترسه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، هه‌رچه‌نده ده‌زانن داعش له‌ڕووی هێز و چه‌كه‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام گومانی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌و ئایدیۆلۆجیایه هه‌یه، داعش دوای خۆی وه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراو به‌جێی هێشتووه و كۆتایی نه‌هاتووه.
ڕاپۆرته‌كه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیتیا ئەوەشی خستووەتە ڕوو، كریستییانه‌كان له ساڵی 2014 به‌هۆی هێرش و مه‌ترسییه‌كانی داعش له مووسڵ و گونده‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا ڕووبه‌ڕووی ئاواره‌یی بوونه‌وه و نزیكه‌ی 500 هه‌زار كریستییان هاتنە له ناوچه ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و به‌شێكیشیان به یه‌كجاریی عێراقیان به‌جێ هێشت، ئه‌مه‌ش زیانێكی گه‌وره به كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی ده‌گه‌یه‌نێت.
به گوته‌ی كه‌سایه‌تییه كریستییانه‌كان، دوو هه‌نگاو بۆ كۆتاییهێنان به بیركردنه‌وه و ئایدۆلۆجیای داعش هه‌یه، یه‌كه‌میان له ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه ده‌بێت، دووه‌میش ده‌بێت دەستوورێك هه‌بێت لەسەر بنەمای خەڵک بێت نەک لەسەر ئایین، به‌م جۆره ده‌توانرێ رووبه‌ڕووی ئه‌و ئایدۆلۆجیا ترسناكه ببنه‌وه.
