تەرمی شاخەوانێکی ئەمه‌ریکی دوای پتر له 20 ساڵ لە بێسەروشوێنبوونی لە چیاكانی پیرۆ دۆزرایەوە

پۆلیسی پیرۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات ته‌رمی شاخه‌وانێكی ئه‌مه‌ریكییان دۆزیوه‌ته‌وه كه زیاتر له 20 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە کاتی سەرکەوتن بەسەر لووتکەیەکی بەفراویدا بێسەروشوێن بووە.
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، پۆلیسی پیرۆ ڕایگه‌یاند، ته‌رمی شاخه‌وانێكی ئه‌مه‌ریكییان دۆزیوه‌ته‌وه، كه 22 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گه‌شتێكی شاخه‌وانیدا بۆ سه‌ر چیای هواسكاران كه به‌رزییه‌كه‌ی پتر له 6 هه‌زار و 700 مه‌تره، بێسه‌روشوێن بووه.
ویلیا‌م ستۆمپفێل، شاخه‌وانی ئه‌مه‌ریكی لە حوزەیرانی ساڵی 2002ـدا، كه ئه‌و كات تەمەنی 59 ساڵ بوو، دوای بەفربارینێکی چڕ و بێسەروشوێن بوو، دواتر تیمه تایبه‌تمه‌نده‌كان هه‌وڵێكی زۆریان دا بۆ ڕزگاركردن و دۆزینه‌وه‌ی، به‌ڵام بێئه‌نجام بوو.
پۆلیس باسی له‌وه كردووه، ته‌می ستامفێڵ و جلوبەرگ و پێڵاوەکانی بەهۆی سەرماوە بە باشی پارێزراون كه ئه‌مه‌یش وایكردووه پۆلیس ته‌رمه‌كه بناسێته‌وه.
شاخەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی پیرۆ کە لووتکەی ناسراو لە خۆ دەگرن، لەوانە هواسکاران و کاچان، شوێنێکی دڵخوازی شاخەوانانی سەرتاسەری جیهانن و بۆ گه‌شته‌كانیان ڕووی تێ ده‌كه‌ن.