سوودانی و شاندێكی پێنتاگۆن پرسی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تاوتوێ ده‌كه‌ن

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا كۆ ده‌بێته‌وه و پرسی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاوی كرده‌وه، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی وەزارەتی بەرگریی ئەمه‌ریکا (پێنتاگۆن) به سه‌رۆكایه‌تی دانیال شاپیرۆ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆ بووه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا تاوتوێی پرسی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكایان تاوتوێ كردووه.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه سابیت محه‌ممه‌د عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگریی عێراق ڕایگه‌یاندووه، پێشوازی له دانیال شاپیرۆ و شاندی یاوه‌ری كردووه و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی ئه‌لینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تاوتوێی پرسه هاوبه‌ش و په‌یوه‌ندیداره‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كردووه.
هاوكات قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێنتاگۆن كۆ بووه‌وه و به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك، هه‌ردوولا تاوتوێی قۆناغی دوای كۆتاییهانی ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییان له عێراق كردووه. به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر ڕووبهڕووبهڕووبوونهوهی جه‌نگی دژ به داعشیان كردووه‌ته‌وه.