پشووی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات

K24 – هەولێر:
پشووی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق کۆتایی هات و سەرۆکایەتیی پەرلەمانیش داوا لە ئەندامانی دەکات درێژە بە کارەکانیان بدەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق، پشووی یاسادانانی پەرلەمان کۆتایی هات و وەرزی دووەمی ساڵی سێیەمی یاسادانان دەست پێ دەکات.
ئاماژەی بەوەش کردووە، داوا لە ئەندامانی پەرلەمان، لیژنە و فراکسیۆنەکان دەکەین درێژە بە کاری یاسادانان و چاودێریی خۆیان بدەن.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: بەم نزیکانە وادەی یەکەم دانیشتن وەکوو تەواوکاریی بۆ شایستە یاسایی و چاودێرییەکانی پەرلەمان دادەنرێت.