كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌باره‌ت به كاندیدایانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات

ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، تاوتوێی كۆنووسی ژماره (74)ـی ڕێككه‌وتی 8/7/2024ـی لیژنه‌ی یاسایی كردووه و چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركردووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندووه، تاوتوێی كۆنووسی ژماره (74)ـی ڕێككه‌وتی 8/7/2024ـی لیژنه‌ی یاسایی كردووه و چه‌ند بڕیارێكی له باره‌ی ئه‌م كۆنووسه ده‌ركردووه، كه تایبه‌ته به هه‌مواری ڕێنماییه‌كانی تۆماركردن و په‌سندكردنی كاندیدایانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران ڕایگه‌یاندووه، بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆ تایبه‌ت بوونه به په‌سندكردنی هه‌مواری بڕگه‌ی (1) له بڕگه‌ی (یه‌كه‌م)ـی به‌شی سێیه‌می ڕێنماییه‌كانی تۆماركردن و په‌سندكردنی لیستی كاندیدایانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: "هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، به پێی ناسنامه‌ی باری كه‌سی یان ناسنامه‌ی نیشتمانی یاخود ناسنامه‌ی بایۆمه‌تری، هه‌روه‌ها ده‌بێت دانیشتووی ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت كه خۆی لێ هه‌ڵده‌بژێرێت ئه‌مه‌یش به گوێره‌ی كارتی شوێنی نیشته‌جێبوون یان پشتگیریی ناوچه‌ی شوێنی نیشته‌جێبوون كه له لایه‌نی په‌یوه‌ندیداره‌وه پشتڕاست كرابێته‌وه."
ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له بڕیارێكی دیكه‌یدا بازنه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ڵبژاردن ڕاده‌سپێرێت بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ر چی پێویسته.
ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م بڕیاره به كۆی ده‌نگ په‌سند كراوه و هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 9/8/2024 له ماڵپه‌ری فه‌رمی كۆمیسیۆن بڵاو كراوه‌ته‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 26ـی مانگی ڕابردوو، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، لەلایەن خۆیەوە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەیی خۆی ڕاگەیاند، کە لە وادەی دیاریکراودا پرۆسەکە بەڕێوە دەبەن، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.