په‌یامنێری كوردستان24: كرێكارێك له ئه‌نجامی هێرشێكی په‌كه‌كه له گوندی سه‌رگه‌لێ بریندار بوو
K24 - هەولێر:
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24 كرێكارێك كه خه‌ڵكی زاخۆیه له هێرشێكی په‌كه‌كه به كاتیۆشا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، بریندار بووه و ته‌ندروستیشی جێگیره.
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، ئیسلام یوسف، په‌یامنێری كوردستان24، گوتی، كرێكارێك كه خه‌ڵكی زاخۆیه له هێرشێكی په‌كه‌كه به كاتیۆشا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، بریندار بووه.
ئیسلام یوسف، په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، شڤان ئیسماعیل ته‌مه‌ن (33) ساڵ ئه‌و كرێكاره‌یه كه له ئه‌نجامی هێرشی په‌كه‌كه به كاتیۆشا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بریندار بووه.
ئه‌و په‌یامنێره‌ی كوردستان24 جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی بریندار بووه پێشمه‌رگه نییه و كرێكاری كرێنه و دانیشتووی زاخۆیه.
هاوكات له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك به كوردستان24ـی گوت، شڤان ئیسماعیل دوای برینداربوونی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك گواستراوه‌ته‌وه و له ژێر چاره‌سه‌ریدایه. ڕوونیشی كرده‌وه، برینه‌كه‌ی مه‌ترسیدار نییه و ڕه‌وشی ته‌ندروستی جێگیره.