ناوەندیی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ: زیاتر له 10 ملیۆن عێراقی له ژێر هێڵی ههژاریدان

ناوەندیی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژه بهوه دهكات، زیاتر له 10 ملیۆن عێراقی "له ژێر هێڵی ههژاریدان؛ دهشڵێت، بودجەی 2024 بێبەشە لە پاڵپشتی بۆ زیاتر لە ملیۆنێک خێزانی شایستە.
ناوەندیی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ئاماژه بهوه دهكات، زیاتر له 10 ملیۆن عێراقی "له ژێر هێڵی ههژاریدان، به شێوهیهك كه پێویستییه سهرهتاییهكانی ژیانیان به ئاسانی دهست ناكهوێت.
ناوەندیی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ سهرنجی بۆ ئهوه ڕاكێشاوه، بە پێی زانیارییهكانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، نزیکەی 25%ـی دانیشتووانی عێراق لە ژێر هێلی هەژاریدا دەژین، کە زیاتر لە 10 ملیۆن هاووڵاتی پێک دەهێنن.
ئهو ناوهنده باسی لهوهش كردووه، مانگانه له عێراق دوو ملیۆن خێزان مووچهی تۆڕی پاراستنی كۆمهڵایهتی وهردهگرن، له كاتێكدا هێشتا زیاتر له ملیۆنێك خێزانی دیكه شیاوی ئهوهن ئهو مووچه وهربگرن، بهڵام له بودجهی گشتی ساڵی 2024ـدا بهشیان بۆ دانهنراوه.
ناوەندیی ستراتیجی بۆ مافەکانی مرۆڤ دهشڵێت، وهزارهتی پلاندانی عێراق هێمای بۆ ئهوه كردووه زیاتر لە 1,650,000 بێکار لە وەزارەته ناویان تۆمار کردووه.
ڕۆژی سێشهممه 9ـی تهممووزی 2024، عەبدولزەهرە هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، هیچ ژمارەیەکی نوێیان لەبارەی ڕێژەی هەژاری لە عێراق ڕانەگەیاندووە و تا ئێستە پشت بە ژمارە کۆنەکان دەبەستن، ڕووپێیوی کۆمەڵایەتی و ئابووری نوێش بەو نزیکانە تەواو دەبێت.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لەبارەی بوونی زۆرترین ڕێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی عێراق، دەڵێت: زۆرترین ڕێژەی هەژاریی لەنێو پارێزگای موسەننەدایە، کە ڕێژەکە 52%ـە بەڵام ئەم ڕێژەیە کۆنە، دوای ئەوە پارێزگاکانی باشوور دێن وەك دیوانییە، زیقار. هاوکات لە نەینەواش ڕێژەی هەژاری گەیشتووەتە 32%.
بە گوتەی عەبدولزەهرە هنداوی، بە پشت بەستن بە ئامارە نوێیەکان کە لەو نزیکانە تەواو دەبن، پێشبینی دەکات ڕێژەی هەژاری لە عێراق دابەزێت هاوکات جەختی کردەوە، وەزارەتی پلاندانان خەریکە کارەکانی داڕشتنی پلانی پێنج ساڵی داهاتوو بۆ عێراق تەواو دەکات، کە واقعی ژیانی هاووڵاتییانی عێراقی تێدا لەبەرچاو گیراوە.
لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی عێراق، عەبدولزەهرە هنداوی، گوتی: تا کۆتایی ساڵی 2024 ژمارەی دانیشتووانی عێراق 44 ملیۆن کەس تێدەپەڕێنێت.
سەرنجی خستە سەر ئەوەش، ئەمساڵ بەهۆی بەڕێوەچوونی سەرژمێری دانیشتووان، ژمارەی دانیشتووان بە تەواوی لە عێراق و لە هەرێمی کوردستان دەزانن.
وەزارەتی پلانانی عێراق 20ـی تشرینی دووەمی ئەمساڵی دیارکردووە بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان و شوێنی نیشتەجێبوون لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان.
پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی ماوەی 15 ڕۆژ دەخایەنێت و 120 هەزار بژمێر لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی ئەو پرۆسەیە بەشداری دەکەن