دانیشتووانی شارۆچكه‌ی تار له پارێزگای زیقار هه‌ڕه‌شه‌ی خۆپیشاندان و داخستنی ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كان ده‌كه‌ن

دانیشتووانی شارۆچكه‌ی تار له پارێزگای زیقار ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن پۆستی قایمقامی شارۆچكه‌كه‌یان ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت مانگه به‌تاڵه، بۆیه هه‌ر جۆره دواخستن و سستی و لاوازییه‌ك له هه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، دانیشتووانی شارۆچكه‌ی تار له پارێزگای زیقار له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایانگه‌یاند، پۆستی قایمقامی شارۆچكه‌كه‌یان ماوه‌ی زیاتر له حه‌وت مانگه به‌تاڵه و له لایه‌ن قایمقامی گه‌رمه‌وه به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێت، بۆیه هه‌ر جۆره دواخستن و سستی و لاوازییه‌ك له هه‌ڵوێستی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
دانیشتووانی شارۆچكه‌ی تار ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌بردنی شارۆچكه‌كه‌یان له لایه‌ن قایمقامی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌بردنێكی خراپه و ناتوانێت ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات.
دانیشتووانی شارۆچكه‌ی تار له پارێزگای زیقار ده‌شڵێن، قایمقامی به وه‌كاله‌ت كه‌وتووه‌ته ژێر پێداهه‌ڵگوتن و فشاری دیكه‌ی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌وان له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی نه‌بوونی قایمقامه‌وه، بارودۆخی شارۆچكه‌كه‌یان تا دێ له ڕووی خزمه‌تگوزارییه‌وه خراپتر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها ماوه‌ی سێ ڕۆژیان وه‌ك مۆڵه‌ت دیاریی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای زیقار ده‌نگ له‌سه‌ر كه‌سێك بدات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته قایمقامی شارۆچكه‌كه‌یان و مه‌رج و پێوه‌ره پێویسته‌كانی تێدا بێت. ده‌شڵێن، ئه‌گه‌ر دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی دیاریكراو داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرێت، خۆپیشاندان دەکەن و تەنانەت ڕێگه سەرەکییەکانی نێوان قەزا و ناحییەکان دادەخەین کە بە سنوورە ئیدارییەکانی قەزاکەدا تێ دەپەڕن.