سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كات

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك ده‌كات ڕۆژی پێنجشه‌ممه یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام گرێ بدات؛ هاوكات داوا له لایه‌ن سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ناو گفتوگۆ سیاسییه‌كان هاو كار بن.
ڕۆژی سێشه‌ممه 9ـی ته‌ممووزی 2024، محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كرد ڕۆژی پێنجشه‌ممه 11/7/2024 یه‌كه‌م دانیشتنی خۆی به سه‌رۆكایه‌تیی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام له باره‌گه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك گرێ بدات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوای له لایه‌ن سیاسییه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی ناو گفتوگۆ سیاسییه‌كان هاو كار بن و لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
هاوکات داوا لە هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان دەکەین هاوکار بن بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ئەوەی لە گفتوگۆ سیاسییەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هەروەها لە ڕۆژانی داهاتوودا ئەو گفتوگۆیانە تەواو بکەن.
دوای زیاتر له حه‌وت مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، تاوەکوو ئێستە نه‌توانراوه له‌مپه‌ره‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی كه‌ركووك تێپه‌ڕێنرێت و پۆسته باڵاكان به‌شێوه‌ی دادپه‌وه‌رانه دابه‌ش بكرێت.
له شوبات و ئاداری ئه‌مساڵ، به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، دوو جار كۆبوونه‌وه‌ی هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له به‌غدا به‌ڕێوه چووە، به‌ژماره‌یه‌ك پێشنیازی هاوبه‌شی په‌یوه‌ست به پێكهێنانی ئیداره‌و حكوومه‌تی خۆجێی خرانه ڕوو، له‌وانه ده‌یان پۆستی باڵای ئیداریی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا دووباره دابه‌ش بكرێته‌وه، وەک پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و جێگره‌كه‌ی، پارێزگار و جێگر و یاریده‌ده‌ری، قایمقامی چوار شارۆچكه و به‌ڕێوه‌به‌ری 16 شاره‌دێ و ژماره‌یه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کە تا ئێستا به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن.
سه‌باره‌ت به چاوه‌ڕوانیی پێكهاته‌كانی شاره‌كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی، ئه‌حمه‌د ڕه‌مزی، له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا ئاشكرای كردووه، سه‌ردانی سوودانی بۆ شاره‌كه، ته‌نها ده‌نگۆیه، هیوادارین سه‌ردانی كه‌ركووك بكات و كێشه‌كان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره ببێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هیچ ڕێككه‌وتنێك بۆ دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ نه‌كراوه، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان داناوه.