ئەمڕۆ واده‌ی چاره‌كردنی كێشه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران کۆتایی دێت

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە ئەمڕۆ دوا وادەیەی بۆ چارەکردنی کێشەی نەخۆێندنەوە پەنجەمۆری دەنگدەران و دەتوانن تاوەکوو کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ هاووڵاتییان سەردانی بنکەکانی کۆمیسیۆن بکەن لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی تەممووزی 2024، کۆتا وادەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆری بەشێک لە دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان. هەر بۆیە داوا دەکات ئەو کەسانەی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە دەتوانن تا کۆتایی دەوامی ئەمڕۆ سەردانی بنکەکانی کۆمسیۆن لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
بەهۆی هەبوونی کێشە لە پەنجەمۆری سەدان هەزار دەنگدەری هەرێمی کوردستان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا لە 1ی تەممووزەوە تاوەکوو 10ی تەممووز ماوەی چارەکردنی کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر درێژ بکاتەوە.
پێشتریش جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی دەنگدەرانی گشتیی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە کۆی سێ ملیۆن و 788 هەزار و 462 دەنگدەر، تاوەکوو سێی ئەم مانگە دوو ملیۆن 900 هەزار و 357 دەنگدەر کارتی باتۆمەتریان دەرهێناوە کە دەکات %76.6ی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان.
هەروەها ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق سه‌باره‌ت به كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند بڕیارێكی دەرکردووە، كه تایبه‌ته به هه‌مواری ڕێنماییه‌كانی تۆماركردن و په‌سندكردنی كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كان ده‌بێت ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كاندید ده‌كات هاووڵاتیی هه‌رێمی كوردستان بێت، بەڵگەی پێویست بۆ خۆ تۆمارکردن یەكێک لەوانە دەبێت، ناسنامه‌ی باری كه‌سی یان کارتی نیشتمانی یاخود کارتی بایۆمه‌تری، هه‌روه‌ها ده‌بێت دانیشتووی ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت كه خۆی لێ کاندید دەکات، بۆ ئەمەش پشت بە کارتی زانیاری یان پشتگیریی شوێنی نیشته‌جێبوون دەبەسترێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 26ی مانگی ڕابردوو، ڕۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی 2024ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد، هاوکات حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش هەموو ئامادەییەکی خۆیی دەربڕیوە بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو.