ساڵح موتڵەگ: ئەو دۆخە، عێراق بەرەو دابەشبوون و دروستکردنی هەرێمی نوێ دەبات

عێراق به‌ره‌و شه‌ڕێكی خوێناوی ناوخۆ ده‌چێت، دۆخی ئێستای عێراق پاڵ به وڵاته‌وه ده‌نێت دابه‌ش ببێت و هه‌رێمی نوێ دروست ببێت، ئه‌مه لێدوانی به‌رده‌وامی سه‌ركرده سیاسییه سوننه‌كانه و له میدیاكاندا خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌كرێت.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی عێراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت، سیاسه‌تمه‌ندارانی سوونه له‌به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كه‌یان كارناكه‌ن، ده‌شڵێت، شیعه‌كان ده‌یانه‌وێ گشت پۆسته سیادییه‌كانیان له‌ژێر ده‌ستدابێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، دژی هه‌رێمی دیكه‌یه له عێراق، به‌ڵام له‌حاڵی ئێستادا هەرێمەکان باشترین سیناریۆن بۆ پاراستنی وڵات له دابه‌شبوونێكی حه‌تمیی.
ساڵح موتڵەگ سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانی عێراقی له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاندووه، ئه‌م دۆخه وڵات بەرەو دابه‌شبوون و هه‌رێمی نوێ دەبات، دواكه‌وتنی پرسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر شه‌قامی عێراقی هه‌بووه، بۆیه مانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه شه‌رمه‌زارییه و ده‌بێته هۆی دابه‌شبوون و هه‌رێمی نوێ له‌وڵاتدا.
گوتیشی: ئێستا سیاسەتمەدارانی سوننە لە بەرژەوەندیی دەنگدەرانیان كه پێكهاتهكهیانه کار ناکەن، بۆیه دروشم و واقیع دوو شتی زۆر جیاوازن.
ساڵح موتڵه‌گ له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، سوننه و شیعه دەیانەوێت پۆستی سەرۆکی پەرلەمان تا هەڵبژاردنی داهاتوو بە بەتاڵی بمێنێتەوە، شیعەش ده‌یه‌وێ له ڕێگه‌ی مه‌نده‌لاوییه‌وه دەست بەسەر پۆستە سیادییه‌كاندا بگرێت.
موتڵه‌گ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، هێزه سیاسییه‌كانی عێراق سه‌ركرده‌یان ناوێت، به‌ڵكو سه‌ركرده‌ی گرووپ و میلیشیاكانیان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنتڕۆڵیان بكه‌ن.
له‌باره‌ی یاسای لێبوردنی گشتییه‌وه، ساڵح موتڵه‌گ دەڵێ، بۆ ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه شه‌رمه‌زارییه‌كی گه‌وره‌یه كێشه بۆ یاسای لێبوردنی گشتی ده‌نێنه‌وه، رێگه‌ناده‌ن به دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه، بێتاوانه‌كان ئازادبكرێت.
له‌باره‌ی هه‌رێمی سووننه، موتڵه‌گ رایگه‌یاندووه، دژی هه‌رێمی دیكه‌م له عێراق، به‌ڵام له‌حاڵی ئێستا هەرێمەکان باشترین سیناریۆن بۆ پاراستنی وڵات له دابه‌شبوونێكی حه‌تمیی.