قاوە یان ئایس کۆفی کامیان سوودی تەندروستیی زیاترە؟

K24 – هەولێر:
مەجید باست، پزیشکی پسپۆریی دڵ لە نەخۆشخانەیەکی تەکساس ئاشکرای کردووە، کوپێکی قاوەی گەرم ماددەی خۆراکی سوودبەخشی بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی زیاتری تێدایە، بەراورد بە ئایس کۆفی.
دکتۆر مەجید باست، پزیشیکی پسپۆری دڵ لە نەخۆشخانەی میمۆریال هێرمان شوگەر لاند، لە ویلایەتی تێکساس ڕایگەیاند "قاوەی گەرم بڕێکی زیاتر لە دژە ئۆکسێنەری تێدایە، کە وادەکات سوودی تەندروستی زیاتری هەبێت لە ئایس کۆفی".
هەروەها هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن کە قاوەی گەرم ڕەنگە وزەیەکی زیاترت پێ بدات، وەک لە توێژینەوەیەکدا کە لەلایەن کۆمەڵەی کیمیایی ئەمریکییەوە کراوە، دەرکەوتووە کە شێوازەکانی گەرمکردنی قاوە دەبێتە هۆی کەمێک بەرزبوونەوەی ئاستی کافاین بە بەراورد بە ئایس کۆفی.
جۆردان کارشنەر، پسپۆڕی قاوە، دەڵێت ئایس کۆفی "کەمتر کافاینی تێدایە، ئەمەش سوودی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە بەڕاستی ئارەزووی کوپێکی تر قاوە دەکەن".
لە توێژینەوەکان ئەوە دەرکەوتووە کە بۆنی بەهێزی هەڵمی قاوە سەلمێنراوە کە باری دەروونی باشتر دەکات و هەستکردن بە ماندوێتی کەم دەکاتەوە. بەڵام ئایس کۆفیش هەندێک سوودی تەندروستی هەیە، لەوانە ترشەڵۆکی کەمتری تێدایە و یارمەتی ڕێکخستنی شەکری خوێن دەدات.
هەروەها دەرکەوتووە کە ئایس کۆفی ڕێژەیەکی بەرزی مەگنیسیۆم و دژە ئۆکسانی تێدایە کە پێی دەوترێت ترشی کلۆرۆجینیک، کە دەتوانێت یارمەتی ڕێکخستنی شەکری خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن بدات، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ کەم دەکاتەوە.