ستیڤن هیچین: پێویستە عێراق مەسەلەی بنەبڕکردنی گەندەڵی بکاتە پێشینەی کارەکانی

ستیڤن هیچین، باڵیۆزی به‌رتانیا له عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری نه‌جه‌ف جه‌ختی له‌سه‌ر چاكسازیی له دۆخی ئابووری عێراق كرده‌وه.
هه‌روه‌ها باڵیۆزی به‌ریتانیا هاوسۆزی خۆشی بۆ توێژی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق نیشان دا. دووپاتیشی كرده‌وه کە پێویسته عێراق مەسەلەی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بۆ باشتركردنی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان بخاته پێشینه‌ی كاره‌كانی و ئاماده‌یی خۆیشی نیشان دا بۆ هاندانی كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان له عێراق.
باڵیۆزی بەریتانیا دەڵێت، "سه‌ردانه‌كه‌م بۆ شاری نەجەف نیشاندانی ڕێزه، هه‌روه‌ها ئێمه وه‌ك باڵیۆز به‌دوای ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان و ئاڵوگۆڕی بیرۆكه و ده‌رفه‌تی فێربووندا ده‌گه‌ڕێین. كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا به گشتی كۆمپانیای حكوومەتی نین، به‌ڵكو سه‌ر به كه‌رتی تایبه‌تن و ئه‌وان ئازادن، بۆیه ئێمه ناتوانین هیچ كۆمپانیایه‌كی به‌ریتانی ناچار بكه‌ین، كاری وه‌به‌رهێنان له عێراق، یان سووریا یاخود له ئوردن و كوه‌یت بكه‌ن. به‌ڵام ده‌توانین له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاستییه‌كان ئامۆژگاریان بكه‌ین".
ستیڤن هیچین، دەشڵێت: "من پێموایه ناوبانگی ئێستەی عێراق ئه‌وه‌یه، كه هه‌ندێك له پیاوانی كاری به‌ریتانی وا دابنێن كه دۆخه‌كه وه‌ك ساڵانی 2019 و 2020 وایه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئێستە باشتر بووه، چاكسازیی ئابووری و زیندوكردنه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت گرنگییەکی حه‌تمییه. به‌ڵام چاكسازیی ئابووری كارێكی ئاسان نییه. ماوه‌ی ساڵانێكه ئێمه له به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ورووپایین، ئێوه‌ش له هه‌مان كاتدا ئێستە له شۆكی داعش سارێژ ده‌بنه‌وه، بۆیه من هاوسۆزم له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داران كه كێشه‌كانیان و ئالنگارییه‌كانیان زۆر گه‌وره‌ن، بابه‌تی ئابووری تا پله‌ی كۆده‌نگی نێوان ده‌سته‌بژێری سیاسی پێویستیی به‌وه‌یه ئه‌و بیرۆكه‌یه بخرێته ده‌ره‌وه‌ی ململانێی سیاسی و ڕۆژانه، له‌وانه‌ش ڕه‌خنه‌گرتن له حكوومه‌ت.